له‌سه‌رهێل 75
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆچی دوایی مامۆستایەكی نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد

رۆژی چوارشەممە 28ی بەفرانباری 1401ی هەتاوی، حاجی مامۆستا مەلا عومەری كەریمی ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتی نەبی لە شاری مەهاباد كۆچی دوایی كردوە.
مامۆستا مەلا عومەر بە ئەسڵ خەڵكی ناوچەی سەقز و ساڵانێكی زۆرە لە مەهاباد نیشتەجێ و پێشنوێژی دەكا.
مامۆستا مەلا عومەری كەریمی كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بوو و هەمیشە پشتیوان و دۆستی تێكۆشەران و رێگەی كوردایەتی بوو.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا عومەرەوە پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەرێزی، كەس و كار و خەڵكی شارەكانی سەقز و مەهاباد دەكات و داوای لە كردگاری مەزن ئەوەیە مامۆستا مەلا عومەری پایەبەرز بە بەهەشتی بەرین شاد بكا.
إنالله وإنا إليه راجعون

ڕێکه‌وت: 2023-01-19 16:22:03
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كۆچی دوایی مامۆستایەكی نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد