
کەریم بابەکری
ئازادیی ڕا دەربڕین و قسهکردن، مافی سەرەتای هەر مرۆڤیکە لە قەبارەیکەی حەوانەی لە نێو ماڵ تا کۆمەڵگا، وەڵات.
ئازادی ڕادەربڕین بە یهکێک خاڵ و پایەکانی دیموکراسی دادهنرێت.
ڕاددهی پێشکهوتن و گهشەی کۆمەڵگەی ههر وڵاتێک،یا بە پێچەوانە،هەموو سیستمی کارگێری وەڵات دەگرێتەوە.
دەتوانم ئاماژە بە ووڵاتی ئێران بکەم کە مافی سەرەتایی هەر هاونیشتمانیەکی خۆی زەوت کردووە، ئەوەش بۆتە کارەساتێکی گەورە کە دامێنی دەسەڵاتدارەکان و سییتمی حکومەتی گرتۆتەوە. ئەم شۆڕشە کە ماوەی زیاتر لە ۱۲٦ ڕۆژە بەردەوامە، خەڵک داوای مافە سەرەتایەکانی خۆیان دەکەن،بەڵام دەسەڵاتدارەکان بە سەرکوت و کوشتن و بڕین وەڵامی خەڵک دەدەنەوە.
چوار دەیە خەڵکی ئێران بەگشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە ژێر لێزمەی ستم ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەدا خۆڕاگریان کردوە.
پەیرو کردنی ئەو جۆرە بەڕێوەبەریە لە هەموو ناوەندەکانی دەسەڵاتدا بۆتە هۆی شێواوی و نەبوونی بەڕێوەبەریەکی دروست. خراپی باری ئابووری، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی،....
وەڵاتی ئێران و هەروەها بێ ماڤی و سەرکوت و چەوسانەوە، نە تەنیا جەماوەری تووش دەیان کەندو کۆسپ کردوەو هەروەها ناڕەوایی بوونی دەسەڵاتی دەرخستوەو خستۆیەتە پەلەقاژە.
بۆ دابین کردنی ماڤ و ئازادیەکان و ژیانی شیاو و پاراستن و دابین بوونی ماڤ و ئازادیەکان بە ئازادی ڕادەربڕینیشەوە،جەماوەر ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ سوورن لەسەر خەبات و ڕاپەڕیج لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتەدڕندەو و پێشێل کەری مافە ئینسانیەکان.
لە کۆتاییدا دەڵێم،لهنێو ههر کۆمهڵێکدا گهر تاکهکان نهتوانن ڕا و بۆچوونهکانیان دەرببڕن، ئەو کۆمەڵگەیە لە باری بیرو هۆش و لایەنی زانستی پێش ناکەوێ. هەر بۆیە پێویستە دانیستوانی ئەو ووڵاتانەی سیستمی دەسەڵاتداری دیکتاتۆری یان تێدایە بۆ ڕزگاری و ئازادی تێکڕایی و پاک کردنەوەی ووڵاتیان لە دیکتاتۆران وجینایەتکاران تێبکۆشن و ڕاپەڕن تا گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری.
بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: ئازادی ڕادەربڕین یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
