
رۆژی سێ شەممە 4ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، هێزەكانی رژیمی ئاخوندی لە گوندی بێوران پەلاماری ماڵی ئەحمەد هەمزە لە گوندی بێورانی ناوچەی سەردەشت دەدەن و سێ لە كوڕەكانی بریندار دەكەن.
ئەو كردەوە نامرۆڤانەی هێزەكانی رژیم لەكتێكدایە كە چەند مانگێك لەوەپێش هێمن هەمزە یەكێكی دیكە لە كوڕەكانی ناوبراو لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە شەهید كراو كاردانەوەی توندی جەماوەری ناوچەكەی بە دوای خۆیدا هێنا.
هێزەكانی رژیمی ئاخوندی لە كاتێكدا چوونەتە سەر ماڵی خاڵ ئەحمەد كە هیچ بیانوویەكیان بۆ ئەو كارە نەبووەو ئەو خانەوادەیە هێشتا بە دوای چارەسەری بریندارەكانی پێشوویانەوەن و تازیە و پرسەی شەهید هێمن درێژەی هەیە.
ئەو سێ برای شەهید هێمن كە لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە پەلامار دراون ناوەكانیان بریتیە لە: ئازاد، عەبدوڵا و محەمەدی هەمزە. لە ئێستادا ئەو سێ برایە لەلایەن خزم و كەس و كار و خەڵكی ناوچەكەوە گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04