له‌سه‌رهێل 94
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینی بو دادگای جوانڕۆ

خەباتمێدیا: سەیفوڵڵا حوسەینی، ماموستای ئایینی شاری جوانڕۆ لە لایەن دادگای ڕۆحانیەتی هەمەدان، سزای ١٧ ساڵ زیندان، ٧٤ قەمچی، ٢ ساڵ دوور خستنەوە بۆ ئەردوێڵ و لێ ستاندنی جلوبەرگ و ماڤی مامۆستایی بەسەردا سەپێندرا.

ئاژانسی هەواڵدەری مافی مرۆڤی "هەرانا"، رۆژی چوارشەممه ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسیویەتی ئەو تۆمەتانەی لەو ماموستا ئایینییە کوردە دراوە بریتین لە "چالاکی تەبلیغی دژ بە دەسەڵات", هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی ووڵات". "سوکایەتیکردن بە خومەینی و عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی"، تێکدانی هێمنایەتی گشتی" و "ئەندامبوون لە مەکتەبی قورئانی کوردستان".
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەیفوڵڵا حوسەینی، ئیمامی مزگەوتی « خاتەم ئەلئەنبیا» لە جوانڕۆ، ٢٢ی سەرماوەز لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی لە جوانڕۆ گیراوە.
پێشتریش دوای چەند لێدوانێکی ماموستایانی ئایینی سوننەی کوردی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، چەند ماموستای ئایینی سوننە گیراون و یان بانگهێشت کراون.

ڕێکه‌وت: 2023-01-27 13:04:38
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینی بو دادگای جوانڕۆ