
هاونیشتمانیانی كوردستان!
هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان!
خەڵكی ستەملێكراوی ئێران!
ههر وهک ئاگادارن لە چەند شەوی ڕابردوودا بنكەی سەربازی ڕژیمی ئاخوندی لە شاری ئیسفەهان لە لایەن چەند فڕۆكەی بێفڕۆكەوانهوه کرایه ئامانج، لە دوای ئەو هێرشانە ناوەندە ئەمنیەتی و ژمارەیەك لە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی ئاخوندی بە شێوەیەكی بەربڵاو كەوتنە پڕوپاگەندە لە دژی سازمان و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و هەروەها تاوانبار كردنی هەرێمی كوردستانی عێراق بە بەشدار بوونی ناڕاستەوخۆ لەو هێرشانەدا.
بێگومان ئەو پڕوپاگەندانەی دەسەڵاتی ئاخوندی لە دژی سازمان و هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران كە بنكەو بارەگایان لە هەرێمی كوردستان هەیە، بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ناوخۆی ئێران و ڕێگە خۆش كردن بۆ فشاری زیاتر لە سەر گەلانی ئێران بە تایبەت گەلی كوردە.
ئاشكرایە هیچ كام لە لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران خاوەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی پێشكەوتوو نین تا هێرشی ئاسمانی بۆ سهر ناوهندهکانی ڕژیمی پێ ئهنجام بدهن. لە لايەكی دیكەوە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و هیچ یەك لە لایەنەكانی دیكەی كوردستانی ئێران پێوەندی و هاوكاری نیزامیان لە گەڵ هیچ حكومەت و ووڵاتێك نیە بۆ زەربەتدان و هێرش كردنە سەر ناوەندە سەربازیەكانی ڕژیمی ئێران.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە مێژووی كارو هەڵسوڕانی سیاسی و پێشمەرگانەیدا سەربەخۆ كاری كردوە و ههمیشه سەربەخۆیی سیاسی و چالاكی پێشمەرگانەی خۆی پاراستوه و لە هەر کار و هەنگاوێک لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە، پشتی بە پشتیوانی جەماوری كوردستان، هێزی بە هێزی پێشمەرگە قارەمانەکان و بەهێز و توانای خۆی بهستوه و مێژووی ٤٣ساڵ خهباتی ڕهوامان دهرخهری ئهو ڕاستیهیه.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە گەڵ ئەوەی پشتیوانی له هەر جۆرە زەربەت لێدانێك لە ناوەندە سەركوتگەرەكانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی دهکا، هێرشی ئاسمانی و سهربازی ووڵاتانی تر له ئهنجامی کاردانهوهی سیاسهتی دوژمنکارانه و ئاژاوەگێری و دەستێوەردانی ڕژیمی ئاخوندی لە كاروباری ووڵاتان و هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی هێمنایەتی جیهانیی دەزانێ.
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران ڕادهگهیهنێ که پیلان و پڕوپاگەندەكانی ناوەندەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی دوورن له راستیهوه و ئێمه دووپاتی دەكەینەوە که پێوەندیمان بە هێرشەكانی سەر ناوەندی سەربازی ڕژیم لە ئیسفەهان نیه و رادهگهیهنین که ڕژیم مهبهستیەتی که هێرشهکانی بۆ سهر ههرێمی کوردستان و شوێنی نیشتهجێبوونی خانەوادەو پەنابەرانی كوردی ئێرانی درێژه پێ بدات.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
12ی ڕێبەندانی 1401كۆچی خۆری
1ی فێوریەی 2023
بهشی ( بهیاننامهکان )
ناونیشای وتار: ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سهر ههرێمی کوردستانی عێراق
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
