
خەباتمیدیا : وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی لەدژی جاسوس و سیخوڕەکانی ڕژیمی ئێران لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار ١٤٠١ی هەتاوی ، ئاژانسی هەوا دەری ئازەربایجان ٢٤ ، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان، ئاشکرای کرد ئەم ئۆپەراسیۆنە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان و چەند شوێنێکی دیکەی وڵات بەردەوامە.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە پۆلیسی ئازەربایجان بەدواداچوون بۆ ماڵپەڕی هەواڵی "سەلام نیوز" و کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئینتەراز" دەکات، کە میدیای لایەنگری ڕژیمی ئێران لە کۆماری ئازەربایجانە.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان داوای لە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە کرد کە خۆیان لە هەر گەشتێکی ناپێویست بۆ ئێران بەدوور بگرن.
لە ئاگادارییەکی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان کە ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار بڵاوی کردووەتەوە، بە ئاماژە بە هێرشی چەکداری ڕۆژی هەینی بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران و گیان لەدەستدانی سەرۆکی تیمی ئەمنی باڵیۆزخانە و برینداربوونی دوو کەسی تر، هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە سەفەرکردن بۆ ئێران ئاگادارکراونەتەوە.
دوابەدوای ئەم پرسە، خەلیل خەڵەف، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەشەممە، ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئێران ڕاگیراون.
شایەنی باسە، وه زاره تی دەڕەوەی ئازه ڕبایجان ڕایگه یاند که دوای ئەم هێرشه ته واوی ستافی باڵوێزخانه که ی له ئێران ده کشێنێته وه و ته نها کونسوڵخانه ی ئازه ڕبایجان له ته برێز به کراوه ی ده مێنێته وه .
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و باکۆ سەبارەت بە ڕەفتاری توندوتیژیی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران لەگەڵ کەمینەی زۆری ئازەرییەکان لە ئێران تا دێت زیاتر چڕتر بووەتەوە سنوورە هاوبەشەکان لە ناوچەی ڕووباری ئاراس، تەنیشت خاکی ئازەربایجان ئەنجام داوە.
ڕێکهوت: 2023-02-02 06:45:00بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: لە ئازەربایجان ٧ کەس بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کران
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
