له‌سه‌رهێل 85
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی كارەساتی بۆمەلەرزە لە كوردستانی توركیەو كوردستانی سوریە

بە داخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی فێبریواری 2023 بەرانبەر 17 ی ڕێبەندان، بە هۆی كارەساتی سروشتی بۆمەلەرزەی 7.8 ریشتەری، كوردستانی تورکیە و سووریە زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێكەوتەوە. بە پێی دوایین زانیاریەكان تا ئێستا چەند هەزار كەس گیانیان سپاردوەو هەزاران كەسی دیكە بریندار بوون و سەدان خانوو شۆێنی نیشتە جێی خەڵك وێران بووە.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرەخۆشی بە خەڵكی كورد لە توركیەو خەڵكی كورد لە سوریەو تێكرای دانیشتوانی توركیەو سوریە ڕادەگەێنێ‌.
بەو هومێدەی وولاتانی جیهان و رێكخراوەكانی جیهانیی هاوكاریی بەپەلە بگەێینە خەڵكی لیقەوماوی ناوچەی بۆمەلەرزە لێدراو.
لە خوای گەورە داواكارین سەبرو خۆڕاگری بە زیان لێكەوتوان ببەخشێ‌.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
17ی ڕێبەندانی 1401 كۆچی خۆری
6 ی فێورییەی 2023

ڕێکه‌وت: 2023-02-06 17:33:16
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی كارەساتی بۆمەلەرزە لە كوردستانی توركیەو كوردستانی سوریە