
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات
خبات میدیا : بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی ، دوو بوومەلەرزەی بەهێز چەند ناوچەی لە تورکیا و نزیک سنووری سووریەی گرتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکان لانیکەم ٣٤٠٠ کەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
هەروها تورکیە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ووڵاتانی دراوسێ تیمی فریاگوزاری و سەگی شوێن هەڵگر و کەل و پەلی جۆراوجۆر بۆ هاوکارییان ناردە ئەو ووڵاتە.
دامەزراوی زەوی ناسی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێ، هێزی بومەلەرزەی یەکەم بە پلەی 7.8 ڕیشتەر بووە، کە نزیکەی کاتژمێر 4:17ی سەرلەبەیانی ڕوویداوە.
کارناسان باس لەوە دەکەن کە ئەم بۆمەلەرزەیە یەکێک بووە لە بەهێزترین بۆمەلەرزەکانی مێژووی تورکیە. دانیشتوانی ئەو ناوچانەی باشووری تورکیە، دەڵێن، ئه و بۆمەلەڕزانە، نزیکه ی 2 دەقیقە بەڕدەوام بوو.
شاینی باسه دوای 11 دەقیقە لە بومەلەرزە یەکەم، لە ناوەڕاستی تورکیەش بۆمەلەرزەیەکی تری بەهێزی 7.5 ڕیشتەری ئەم ناوچانەی گرتەوەو لەرزاند.
ڕێکهوت: 2023-02-07 15:55:23بهشی ( ههوالی جیهان )
ناونیشای وتار: قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04