
خەباتمێدیا: رۆژی شەممە ٢٢ی رێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی كە هاوكاتە لەگەڵ یادی ٤٤ساڵەی سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی، كۆبوونەوەیەكی جەماوەری بەرین بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئاخوندی لە شاری ئوسلۆی پێتەختی نۆروێژ بەرێوەچوو.
ئەو كۆبوونەوە جەماوەریە كە لەلایەن كومیتەی ئامادەكاری پێكهاتوو لە نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی رۆژهەڵات و چالاكانی سیاسیی ئێرانیەوە وەرێخرابوو، ئامانجی پشتیوانی لە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و مەحكوم كردنی جینایەتەكانی چوارمانگی رابردووی هێزەكانی رژیم لە راست راپەریوانی كوردستان و ئێران و داوای كۆتایی هێنانی بە ئیمتیازەكانی وەڵاتانی ئوروپایی لە رژیمی ئاخوندی و سپاندنی فشارە سیاسی و ئابوریەكان بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە لە ئێران، بوو.
بەشداربووان بە دانی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، نە سەلتەنەت نە رەهبەری ئازادی و بەرابەری، مەرگ بۆ رژیمی ئاخوندی، مەرگ بۆ كۆماری دژە ژن و خوێندنەوەی وتاری بەشداران روو بە دەسەڵاتدارانی نۆروێژ، پشتیوانی خۆیان بۆ راپەرینەكانی كوردستان و ئێران دەربڕی.
شایانی گوتنە ژمارەیەك لە ئەندامانی كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا كرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی باقی بەشداران و رق و توورەیی خۆیان لە رژیمی ئاخوندی و جینایەتەكانی و پشتیوانی لە شۆرشی ژینا دەربڕی.
بهشی ( چالاکیهکان )
ناونیشای وتار: گردبوونەوەیەكی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی رژیم لە ئوسلۆ بەرێوەچوو
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04