له‌سه‌رهێل 106
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گردبوونەوەیەكی جەماوەریی بەرین لە شاری پاریس بەرێوەچوو

رۆژی یەكشەممە 23ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی 44 ساڵەی سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و تاوانكاری پاشایەتی و مەحكوم كردنی رژیمی ئاخوندی، لە مەیدانی دانفر رشور بەرێوەچوو.
ئەو گردبوونەوە جەماوەریە كە لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران و شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئامادەكاری بۆ كرابوو، خانمی مریەمی رەجەوی سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت، جان بركو سەرۆك و وتەبێژی پێشووی پارڵەمانی ئینگلیس، گیو ورهوفستاد سەرۆك وەزیری پێشووی بلژیك، ژان فەرانسوا لوگارە، ژاك بوتو جێگری شارەداری ناوەندی پاریس و ئینگرید بتانكور پاڵیوراوی پێشووی سەرۆككۆماری لە كۆلمبیا وتاریان داو لە قسەكانیاندا تیشكیان خستە سەر دۆخی ئێستا ئێران و داهاتووی ئەو وەڵاتە.
خانمی مریەمی رەجەوی لە وتارەكەیدا وتی: لە كاتێكدا رێبەرانی شۆرش شەهید یان زیندانی كرابوون، خومەینی كە هیچ كات ئامادە نەبوو لەبەرامبەر دیكتاتۆری شادا فەرمانی جیهاد بدا، دەستی بەسەر شۆرشدا گرت. بە قەولی مەسعودی رەجەوی: ئەوەی بە سەرماندا هات لەو دواكەوتووانەوەیە، نەك شۆرش. یەكێك لە گاڵتەجاریەكانی مێژوو ئەوەیە كە كاتێك شا لە دەسەڵاتدا بوو، زۆرێك لە ئاخوندەكان لەگەڵ ئەو و ساواكدا هاودەست بوون. ئێستا كە ئاخوند لە دەسەڵاتدایە پاشماوەكانی شا، لایەكی سپای ئاخوندانیان گرتووەو بە ئاشكرا دەڵێن سپا و بەسیج یەكەم هێزی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئێرانی داهاتوون. لە بارەی بژاردە و سۆزیان بۆ لایەنگری لە ئاخوندان وا نیشان دەدەن كە ئەگەر هەڵبژاردنێك لە نێوان رژیم و موجاهیدیندا بەرێوەبچێ، بە ئەگەری زۆر خەڵك بڵێن ئاخوندەكان. لێرەوە دەكرێ تێ بگەین كە بنەما و ئەساسی ئەو ئیدیعا كە موجاهیدین و مقاومەتی ئێران سەرەڕای 120 هەزار شەهید، پێگەیەكی جەماوەریان نیە، لە كوێەوەو بۆ چیە؟
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا خانمی مریەمی رەجەوی وتی: ئێستا رێگە بدەن لەسەر ئەرزی واقع قسە بكەین:
قسەی ئێمە و خەڵكەكەمان ئەوەیە: دەبێ سپای پاسداران بخرێتە لیستی ترۆری یەكیەتی ئوروپا. لە راستیدا سپا و ئیتلاعاتی ئاخوندەكان كە وەكوو ئاگادارن بە ناوی دیپلۆماتەوە بۆمبدادەنێن، دەبێ هەڵوەشێن. ئەوە ویستی خەڵكی ئێران و بۆ جێگیربوونی ئارامی و ئاسایش لە ناوچە و جیهان پێویستە.
كاتی چاوپۆشی و هەڵكردن لەگەڵ رژیمی ئێعدام و كوشتار نیە. بەڵكوو كاتی ئەوەیە داوای لێخۆشبوون لە خەڵكی ئێران بكەن بەهۆی پشتیوانی لە ئیستبدادی مەزهەبی.
خەڵكی ئێران مافی خۆیانە وەڵاتەكەیان لە ژێردەستەیی فاشیزمی دینی ئازاد بكەن.
لاوانی شۆرشگێڕ مافی خۆیانە لە بەرامبەر سەركوتگەریەكانی پاسداران و لیباس شەخسیەكان و رەگباری ئەو گولانەی چاو، سەر و دڵیان دەپێكێ، دیفاع لە خۆیان بكەن. جیهان دەبێ ئەو مافە بۆ خەڵكی ئێران بە رەسمی و رەوا بزانێ.
شایانی گوتنە كە لەو كۆبوونەوەدا ژمارەیەك لە بەرپرس و ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشداریان كرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ تێكڕای بەشداران.

ڕێکه‌وت: 2023-02-15 14:12:42
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: گردبوونەوەیەكی جەماوەریی بەرین لە شاری پاریس بەرێوەچوو