
فەخرەددین مورادی
وەک ڕوونە, گەلی کورد لە کوردستان و لە سەراسەری ئێران بە هۆی زۆڵم و ستەم و ناعەدالەتییەک کە ئاخوندانی دیکتاتۆر لە بەرانبەریدا پەیڕەوی دەكەن و هەروەها بەهۆی بیرۆکە کۆنەکانی ئەو دەسەڵاتدارە ستەمكارانە گەلی کورد لە دۆخێکی ئەستەم دا ژیان بەسەر دەبات. ئەو هەلومەرجە وای کردووە کە ژومارەیەكی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان، کۆچ بكەن و خۆیان ئاوارەی شار و ناوچە و ووڵاتانی دیکە بکەن و لە ووڵات و کلتوری خۆیان دوور بکەونەوە.
ئەو جەماوەرەی لە كوردستاندا ژیان دەكەن هەر كاتێك داوای مافەكانی خۆیان دەکەن و ناڕەزایەتی لە باری ژیان و دۆخەکەیان دەرببڕن, لەژێر ناوی دژی شۆڕش و دژی دین و چەندین ناوی دیکە, ڕاپێچی بەندیخانە، شكەنجە، لەسێدارەدان و شوێنە نادیارەکان دەکرێن و حکومەتی دژە مرۆڤی ئاخوندی قورسترین ستەم و بێڕەحمی بەرانبەر شۆرشگێران و مافویستەکان دەکات.
لە گەڵ ئەو گشتە ستەم و چەوسانەوەیەی دەسەلات لە بەرانبەر جەماوەری كوردستان، بە خۆشیەوە چ ئەو هاونیشتمانیانەی كە ئاوارەی ووڵاتانی دەرەوە بوون، بەردەوامن لە شۆڕش و پشتیوانی هاونیشتمانیانی ناوخۆی كوردستان، لە هەمانكاتیشدا جەماوەری قارەمان لە شارو ناوچەكانی كوردستان سەرە ڕای ئەو گشتە ستەم و بێعەداڵەتیەی باس كرا، دەست لە ڕاپەڕین و بەربەرەكانێی دەسەڵاتی ستەمگەر هەڵناگرن. شۆڕشی ژینا، شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا كە بە خۆێنی دەیان لاوی نیشتمان پەروەر وە ئازایەتی كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ تا ئێستاش بەردەوامە,،شۆڕشی ژینا ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ كە گەلی كورد و ئەو هاونیشتمانیانەی لە دەرەوەو لە هەر كۆێ ژیان بكاو لە هەر بارودۆخێكدا بێ،بەردەوامە لە شۆڕش و خەباتی ئازادیخوازیی.
بێگومان لەم هەلومەرەجە حەستەمەدا چاوەڕوان دەکرێ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە شێوەی كاریگەر پشتیوانی خەڵكی كوردستان و تێكڕای گەلانی ئێران لە شۆڕشی ئازادیخوازی بەرانبەر بە دەسەڵاتی ستەمگەری ئێران بكەن. ئەركی بێ ئەملاو ئەولای ڕێكخراە جیهانیەكانی مافی مرۆف و حكومەت و دەسەڵاتە بە هێزەكانی جیهانە بەهانای خەڵکی ئێرانەو بێن و پێش بە سەرەڕۆیی و سەرکوتەکان لە ئێران بگرن.
بێگومان بۆ رزگاری یەكجاری لە دەست ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی پێویستە خەڵکی مافویست و ئازادیخوازی ئێران و خەڵكی كوردستان بە تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ ڕزگاری لەدەست ئەو زاڵم و ترۆریست و ترۆریست پەروەرانە بدەن.
ڕێکهوت: 2023-02-17 07:51:26بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: كۆتایی بە هەلومەرجی نالەباری گەلی كورد بەردەوامی لە شۆڕشی ڕەوایە
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04