
چنوور سەقزی
پێش هەر بۆچوون و هەر لێكدانەویەك، نابێ ئەو ڕاستیە لە بیر بكەین كە شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ساڵی ١٣٥٧ی كۆچی خۆری یەكێك بوو لە شۆرشِە ڕەواكان لە مێژوویی ووڵاتان و بە تایبەتی لە مێژووی ناوچەكەو ئێران دا.
بە تاڵان بردنی بەریی ڕەنجی گەلانی ئێران لە لایەن خومەینی و دەست و پێوەندەكانیەوە،هەروەها جینایەت و دڕندەییەكانی ئەو دەسەڵاتە لە ماوە ٤٤ ساڵ دەسەڵاتدارییدا،بەو واتایە نیە كە شۆڕشی دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی پێویست نەبوو. هەموان ئەو ڕاستیانە دەزانن كە لە ماوەی دەسەڵاتی پاشایەتی چەندە تاوان بەرانبەر ئازادیخوازان لە سەراسەری ئێران و بە تایبەتی تاوان لە بەرانبەر گەلی كورد كراوە. كە دیارترین تاوانی دەسەڵاتی شا، هێرشی هەمەلایەنە بوو بۆ سەر كوردستان و شەهید كردنی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆك كۆماری كوردستان، ئەبولقاسم سەدری قازی و حەمە حوسەین خانی قازی لە ڕۆژی ١٠ی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی كۆچی خۆری و زیندانی كردنی دەیان تێكۆشەری ئازادیخواز.
هەموو ساڵێك لە ٢٢ی ڕێبەندان (بهمن) و بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی پاشایەتی، كە ئاخوندە دیكتاتۆرە دەسەڵاتدارەكان هەوڵ دەدەن بە شۆڕشی سەركەوتنی خۆیان پێناسەی بكەن،بە شێلگیری و لە ڕێگەی بەكار هێنانی هێزی سەركوتگەرو هەڕەشە لە خەڵك و بە تایبەت هێنانی مووچە خۆران و كارمەندەكانی دامەزراوە حكومەتیەكان، ئاپۆرای خەڵك بۆ شانۆگەری بە ناو پشتیوانی لە دەسەڵات بە بەربڵاو نیشان بدەن. هەر لە بۆنەوە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، هێزە سەركوتگەرەكان و تێكڕای ناوەندەكانی دەسەڵات زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو كەوتنە هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی خەڵك لە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، هەر بۆیە بە ناردنی نامەو ئاگاداركردنەوەی كەس و كاری قوتابیان و خوێندكاران كە ئەگەر بەشداری ڕێپێوانی ٢٢ی (بهمن) نەكەن ئەوە كێشە بۆ خۆیان و منداڵەكانیان دروست دەكەن. هەروەها كارمەندو كادری ناوەندە حكومەتیەكان یان ئاگادار كردۆتەوە كە دەبێ بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بكەن. لەگەڵ ئەو فشارو زۆر هێنانەدا ژمارەیەك بەكرێگیراوی نیشتمان فرۆش یش بەشداریان كردوە لە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، بۆ وێنە لە شاری بانە كەسێكی خۆفرۆش كە بەسیج و جاشە بە ناوی بێهزاد كە كوێرەو خۆی بە هونەرمەند و گۆرانیبێژ نیشان دەداو زیاتر لە بۆنەكانی دەسەڵات خۆی دەردەخا، جارێكی دیكە خۆش خزمەتی بە ڕژیمی دڕندەی ئاخوندی كرد كە بە خۆشیەوە لە لایەن جەماوەری شۆڕشگێر ئاگادار كراوەتەوە دەست لە خزمەت بەو ڕژیمە دڕندەیە هەڵگرێ.
ئاشكرایە دەسەڵاتدارانی ئێران لە تێكڕای شارەكانی كوردستان و لە شارەكانی دیكەی ئێران لە ڕێگەی زۆر و هەڕەشە كەوتنە هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی خەڵك لە مەراسمی ٢٢ی ڕێبەندان بۆ ئەوەی بە خەیاڵی خاویان شۆڕشی ژینا و شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی، و شۆرشِی پێنج مانگەی گەلانی ئێران بخەنە ژێر پرسیار بەو شێوە نیشانی بدەن كە لە ناو جەماوەردا لایەنگریان هەیە. بەڵام بە خۆشیەوە جەماوەری قارەمانی كوردستان و خەڵكی ئێران جارێكی دیكە بە نەچوون بۆ كۆبونەوەی ڕژیم و بەردەوام بوون لە شۆرشِی ژینا، دروشمی نە شاە مان دەوێ نە ئاخوند سوور بوونیان لە شۆڕشی ئازادیخوازی بۆ گەیشتن بە دیموكڕاسی دووپات كردەوە.
بە دلنیاییەوە شۆڕشی گەلانی ئێران كە لە ساڵی ١٣٥٧ی كۆچی خۆری و بە ڕووخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ڕژیمی پاشایەتی دەستی پێكرد تا ڕوخاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندەكان و دامەزرانی حكومەتی دیموكڕاتیك لە ئێران و گەیشتنی گەلی كورد بە مافی نیشتمانی و نەتەوەیی درێژەی دەبێ.
بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: ساڵرۆژی سەركەوتنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە بەرانبەر ڕژیمی پاشایەتی و چەند قسەیەك
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04