له‌سه‌رهێل 90
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی زمانی دایك

خەڵكی تێكۆشەر و ئازادیخوازی كوردستان!
گەلانی چەوساوەی ئێران!
لە كاتێكدا ٢ی رەشەمە رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایك بەرز رادەگرین كە پێنج مانگ بەسەر شۆرشی ژینا، ژن ژیان ئازادی تێپەر دەبێ. شۆرشی ژینا لە كۆمەڵگەی كوردستان و بە زمانی شیرینی كوردیی دروشمەكانی ووترایەوەو و لە ماوەیەكی كەمدا تێكڕای ئێرانی گرتەوە و گەلانی ئێران هەر كامەو بە زمانی خۆی پێناسەی ویستەكانی شۆڕشی ڕەوای ژن ژیان ئازادیان دەگوتەوەو و ئەو دروشمەیان كردە بناغەی ویستە سیاسی و نەتەوەیی و كۆمەلایەتیەكانیان و بە گوێی كۆڕ و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكانیان گەیاند.
زمانی دایكی لە هەر دوو دەسەڵاتی دیكتاتۆری شا و دەسەڵاتی ئاخوندیدا لە نەتەوە جیاجیاكانی ئێران قەدەغە كراوەو ڕێگە نادرێ‌ بە زمانی خۆیان بخۆێنن و لەسەر سەرەتاییترین تێكۆشانی زمانی و فەرهەنگی، دەیان مامۆستا بەندكراون،و یا شكەنجە، زیندان و ئێعدام كراون. بەتایبەت هەوڵەكانی دڵسۆزانی زمانی كوردی لە كوردستانی ئێران لەلایەن دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندیەوە زۆر زبر و توند بەرپەرچ دەدرێنەوەو كەم نین ئەو چالاكانەی زمانی كوردی بەرەوڕووی گرتن و راوەدوونان بوونەتەوەو لەسەر دڵسۆزیەكانیان بۆ زمان و كەلەپوری كوردی توشی گرتن و ئازاردان بوونەتەوە.جێگەی خۆیەتی مامۆستای بوێر و لەخۆبوردووی زمانی كوردی مامۆستا زارا محەمەدی وەك نمونە بهێنینەوە.
رژیمی ئاخوندی لەگەڵ هەموو ئەو بەربەست و تەنگ و چەڵەمانەی بۆ زمان و وێژەی نەتەوەكانی ئێرانی داناوە، بە درێژایی تەمەنی 44 ساڵەی سیاسەتی پاكتاوی زمانی لە ئێران و كوردستاندا پەیڕەو كردووە بە جۆرێك كە هەوڵەكانی ئەو دەسەڵاتە بۆ لە ناوبردنی زمان و ئەدەبی كوردیە بەڵام بە خۆشیەوە هەوڵی خەمخۆرانەی مامۆستایان و دڵسۆزان ڕیگەنادەن خەونی سڕینەوەی زمانی نەتەوەی كورد بگاتە ئاوانج و ئەگەر چیی دەسەڵات هەوڵەكانی خێراتر كردوەو بە سیاسەتی ناحەز و ناپەسەند بە هەر بیانوویەك درێژە بە كردەوەی دژی كوردو زمانی نەتەوەیی دەدا.
بەڵی جێگەی پێزانینە كە هەڵمەتێكی نەتەوەیی و گشتگیر بۆ پاراستنی زمانی كوردی لە ئارادیە وداهاتوویەكی باش بۆ زمان و فەرهەنگی كوردی چاوەروان دەكرێ.
پیرۆز بێ ٢ی رەشەمە رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایك و بەردەوام و شێلگیرتر بێ شۆرشی شۆرەسوارانی زمان و ئەدەبی كوردی لە ئێرانی داگیركراو دیكتاتۆر لێدراودا.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
١ی ڕەشەممە ١٤٠١

 

ڕێکه‌وت: 2023-02-20 19:28:07
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی زمانی دایك