
رۆژی یەكشەممە 30ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، كومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كۆبۆوە. لە كۆبونەوەكەدا زۆر بابەتی رۆژ لەوانە دۆخی ناوخۆی كوردستان، ئێران، ناوچەكە و بەتایبەت هەڵسەنگاندنی شۆرشی ژن ژیان ئازادی باس كرا.
كۆبونەوەی كومیتەی ناوەندی بە دەقەیەك بێدەنگی و فاتێحایەك بۆ گیانی پاكی شەهیدان بەتایبەت شەهیدانی شۆرشی ژینا و شۆرشی ژن ژیان ئازادی، و شەهیدی نوێی سازمانی خەبات شەهید دیار ئەحمەدی دەستی پێکرد.
سەرەتای كۆبوونەوەكە كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمان راپۆرتێكی لەسەر كارو چالاكی ئورگانەكانی سازمان و هەڵسەنگاندنێكی سیاسی بۆ دۆخی كوردستان و بزوتنەوەكەی، ئێران و بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە سەراسەری ئێران و ناوچەكە بە گشتی پێشكەش كرد.
كاك بابەشێخ حوسەینی لە باسە سیاسیەكەیدا تیشكی خستەسەر شۆرشی ژن ژیان ئازادی و خەباتی نەتەوەكەمان لە كوردستان و هەڵگرتنی مەشخەڵی شۆڕش و تێكۆشانی خەباتكارانەی جەماوەرو پێشكەوتن و پێگەیشتنی سیاسی و كۆمەڵایەتی دانیشتوانی كوردستان و زوڵم و زۆری ئاخوندان، جیاكاری و هەڵاواردنی نەتەوەیی، رەگەزیی و چینایەتی، بە هۆیەك بۆ ئەو داخوازیەی نەتەوەی كورد دانا و وتی: هەڵگرتنی دروشمی ژن ژیان ئازادی لەلایەن خەڵكی كوردستانەوە پێمان دەڵێ كە نەتەوەی كورد نە ئێستا و نە لە ڕابردودا نەیویستوەو نایهەوێ هەڵاواردنی رەگەزی، نەتەوەیی و چینایەتی هەبێ و هەر لەو چوارچێوەدا روخانی رژیمی ئاخوندی و ئێرانێكی دیموكراتیك، سیستەمێكی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بە بێ جیاكاری نەتەوەیی دەوێ. سكرتێری گشتی سازمان ووتی ئەوەش بە مانای رەتكردنەوەی هەرجۆرە سیستەم و دەسەڵاتێكی دیكتاتۆر، دژە ژن و گەندەڵە.
بەرێزیان لە پێوەند بە بزوتنەوەی كوردستان لە ئێستادا، وتی: بەهۆی پرش و بڵاوی بزوتنەوەو دابەشبوونیەوە، نەمانتوانی لەو دەرفەتانەی كە شۆرشی ژینا خوڵقاندی كەڵک وەرگرین، لە كاتێكدا كوردستان داینەمۆ و مەكۆی شۆرشەكە بوو، بەڵام بەداخەوە نەیارانی خەڵكی كوردستان و دژمنانی ئازادی لە هەوڵدان خۆ بكەنە خاوەنی ئەو شۆڕشە پیرۆزەی جەماوەری كوردستان و خەڵكی ئێران. هەر وەك لە پێشێشدا سازمانی خەبات زۆرجار رایگەیاندوە پێویستە بزوتنەوەی كوردستان تەبا و یەكگرتوو بێ و بە یەكگرتووییەوە بۆ ماف و ئازادیەكانی نەتەوەی كورد تێبكۆشێ. تەنیا بەو رێگەیە كورد دەتوانێ لە ئێرانی دوارۆژدا بە مافی شیاوی بگا.
سكرتێری گشتی سازمان باسی هێرشە مووشەكی و هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و كردەوە ترۆریستیەكانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی بۆ سەر سازمان و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و شارو ناوچەكان و خەڵكی بێتاوانی هەرێمی كوردستانی عێراقی كردو لە گەڵ مەحكوم كردنی ئەو كردەو ئاژاوەگێری و ترۆریستیانەی دەسەڵاتی ئێران، هەموو ئەو بیانوانەی ڕژیمی ئێرانی بۆ هێرش كردنە سەر هێزولایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستان بێ بنەماو بە ناڕاست زانی.
بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات هەروەها لە پێوەند بە خەباتی جەماوەری و بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران وتی: لە پێنج مانگی رابردوودا بزوتنەوەی جەماوەری لە ئێران چووە دۆخێكی تایبەت و لە دوای سەرهەڵدانی شۆرشی ژینا، یەكگرتوویی و هاوئاهەنگیی كەم وێنە لە نێوان گەلانی ئێران دروست بوو و ئەو شۆرشە یەكگرتووەی گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران كۆی پێكهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندانی تووشی داروخان كرد و بووە هۆی ئەوەی كۆمەڵگەی جیهانی زیاتر لە خواست و داوا رەواكانی خەڵكی ئێران حاڵی بن و سۆز و پشتیوانیەكی بەرین بۆ شۆرشی ژن ژیان ئازادی و هەوڵەكان بۆ ئابڵوقەدان و گۆشەگیركردنی ئەو دەسەڵاتە لەرزۆكە لە تێكڕای كۆڕ و كۆمەڵە گشتیەكانی جیهان زیاتر پەرە بستێنێ.
هەروەها کاک بابەشێخ لەبارەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئێران، وتی: لە دوای گۆشەگیر و ئابڵوقەدانی رژیم لەلایەن كۆمەڵگەی جیهانیەوە، بەداخەوە وەڵاتانی رۆژئاوایی وێڕای هەنگاوە باشەكانیان بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵاتی ئاخوندی، بەڵام بە مەجالدان و هەڵ رەخساندن بۆ كوڕی شا و پاشماوەكانی رژیمی پاشایەتی و كەسانێكی جێگەی گومان، جارێكی دیكە هەوڵیان ئەوەیە خەبات و شۆرشی گەلانی ئێران بكەنە قوربانی قازانج ویستیان. هەر بۆیە لەم بارودۆخەدا پێویستە ئەو بەرە شۆرشگێڕ و دیموكراتیكەی گەلانی ئێران بەهێز بكرێ كە لە بەرامبەر هەر دوو دەسەڵاتی شا و ئاخونداندا زۆرترین خەبات و خۆراگری كردوەو بەها و نرخی زۆری ئینسانی داوەو باوەڕی پتەوی بە ئازادی و مافە نەتەوەییەكانی گەلانی چەوساوەی ئێران هەیە كە ئەویش شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە.
لەپێوەند بە دۆستایەتی رژیم لەگەڵ روسیە و چین و زیاتر بە فیرۆدانی داهات و سەرمایەی خەڵكی ئێران و زیاتر زیانمەندبوونی خەڵك لە ئەنجامی پشتیوانیەكانی رژیم لە روسیە و پەیمانە ئابووریە ماڵوێرانكەرەكانی ئەو دەسەڵاتە لەگەڵ چین، كاك بابەشێخ وتی: رژیمی ئاخوندی لە كاتێكدا لەلایەن خەڵكەوە بەتەواوی لاواز و بێ توانا كراوە و هیچ پێگەیەكی لە ئێراندا نیە، لە شەڕی ناڕەوای روسیەدا راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشتیوانی لە دەستدرێژەیەكانی روسیە بۆ سەر ئوكراین و داگیركردنی بەشێك لە خاكی ئەو وەڵاتە دەكات و رۆژانە روسەكان بە درۆنی رژیمی ئاخوندی هێرش دەكەنە سەر خەڵكی سڤیل و ژێرخانی وزە و ئابووری ئوكراین. كە ئەوەش لە ئاكامی هەڵەكانی رۆژئاوا لە هەڵسوكەوت لەگەڵ رژیمی ئاخوندی و باجدان بەو دەسەڵاتە و سازشكردن لەگەڵی و ئیمتیازدان، بووە هۆی چێ كردنی ئاخوندان بۆ هەوڵی پەرەدانبە ئاژاوەگێڕیان. رۆژئاوا بەجێی ئەوەی ڕێگە بگرێ لە دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی ڕژیمی ئێران لە وەڵاتانی جیرانی ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەراست، بەڵام بە سیاسیەتی سازان و ووتوێژ لە گەڵ ئەو دەسەڵاتە، ئەوانی وەها رووقائیم كرد كە ئەورۆكە لە دڵی ئوروپادا، ئوروپاییەكان دەكەنە ئامانج. هەر بۆیە باشتر وایە رۆژئاواییەكان بە سیاسەتەكانی خۆیاندا بچنەوەو بزانن كە تەنیا رێگەی گەیشتن بە ئاسایش لە ناوچەكە و جیهان پشتیوانی لە شۆرشی ئازادیخوازی و دیموكراتیزەكردنی ئێرانە، چونكە تەنیا بە ئێرانیكی دیموكراتیك و ئازاد ئێرانیەكان لەو دۆخە نالەبارو حەستەمە رزگاریان دەبێ و ناوچەكە و جیهانیش بە ئارامی و ئۆقرەیی دەگا.
لە بەشێكی دیكەی باسەكەیدا، كاك بابەشێخ ئیشارەی بە كار و تێكۆشانی ئورگانەكانی سازمانی خەبات كرد و لایەنە بەهێز و لاوازەكان، و بریار و راسپاردەكانی خۆی خستە بەردەم كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی بەرێزی كومیتەی ناوەندی را و سەرنجی خۆیان لەسەر باسە سیاسیەكان و ئورگانەكانی سازمانی خەبات خستەڕوو.
لە درێژەی كۆبوونەوەدا، كومیتەی ناوەندی بڕیاری لەسەر بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی سازمان داو، هەروەها چالاك كردنەوەی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە و باقی لیژنەكانی دیكە پەسەند كران و ئەندامانی ئەو لیژنانە هەڵبژێردران.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی
١ی رەشەمەی ١٤٠١
بهشی ( چالاکیهکان )
ناونیشای وتار: بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04