
ساسان هەورامی
ئاشكرایە ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران ماوەی 44 ساڵە بۆتە هۆی دەیان قەیران و كێشە بۆ گەلانی ئێران. ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە خەڵكی ئێرانی تووش هەژاری، بێكاری ،تێك چوونی باری كۆمەڵایەتی،بڵاو بونەوەی فەساد و ئیعتاد و تێك چوونی ژیانی خێزانەكان و چەندین دیاردەی خراپى ديكة كردوە.
ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە بۆتە بەڵای گەورە بۆ گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و جیاواز لە دروست كردنی قەیرانی كۆمەڵایەتی و پەرە پێدانی هەژاری و بە شێوەیەكی بەربڵاوتر لە سەراسەری ئێران ستەم لە گەلی كورد و بە تایبەت كچان و كوڕان و لاوانی كوردستان دەكات.
بە هۆی سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتی دیكتاتۆر و دژی ئینسانی و بێ هەڵوێستی و كەمتەرخەمی ئاخوندەكان لە حاست چارەنووسی خەڵكی كوردستان بە تێكڕاو لاوان بە تایبەت، نەبوونی هەل و دەرفەتی کار لە شار و گوندەکانی کوردستان،بۆتە هۆی ئەوە لاوان روو لە کاری قورسی كورەخانە لە شارەكانی دیكەی ئێران بكەن و یا دەست بدەنە کۆڵبەريی کە هێزە سەركوتگەرەكان بە بیانوی نایاسایی بوونی کارەکەیان بەر دستڕێژی گوولە یان دەدەن کە بە داخەوە ژمارەیەكی بەرچاوی لاوانی كورد یا بریندار یا شەهید بوون.
بەڵێ دوخی خراپی ئابووری ئێران وای کردووە کە خەڵک لە ناوچە سنووریەكان پەنا بۆ کاری پڕمەترسی كۆڵبەری ببەن .هەر وەک چۆن هاوڵاتیانی بەلوچیش لە كاتی كۆڵبەری بەهەمان شێ هاونیشتمانیانی کورد گیانیان لە مەترسیدایە.
دیارە جیاواز لە تەقەو هەرەشەی هێزە سەركوتگەرەكان لە كۆڵبەران پێویستە باسی مەترسی و دۆخی خراپی کۆڵبەران لە کاتی گەرما و زستان و سەختیەكان لە سەرما و بە بەفرداو بەستنی بزمار زنجیر لە ژێر پێڵاوەکانیان بۆ ئەوەی لە بەرزاییەکان نەکەونە خوارەوە کە لە کاتی ئاساییدا ڕێگا ڕۆیشتن بەو پێڵاوانە زۆر ئەستەمە تاوەکو بە کۆڵێکی قورسەوە لە بەرزایی شاخەکان چەندین سەعات بە پێی بڕۆن.ئەگەر ئاخوندەكان دەست لە دزی و گەندەڵی و بە تاڵان بردنی سەرمایەی خەڵكی ئێران هەڵگرن و بەرنامەی ئابووری سەربەخۆ رەخساندنی هەلی كار دەتوانێ تا ڕادەیێکی زۆر دیاردەی کۆڵبەری کەم بکاتەوە و هاوڵاتیانی بەلوچ و بەتایبەت خەڵکی ناوچە کوردستانیەكان گیانیان ناكەوێتە مەترسیەوە.بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ئەوەی لە بیریاندا نیە چارەنووسی گەلانی ئێران و داهاتووی لاوان و باش كردنی ژیانی دانیشتوانی ئێرانە.
بەڵێ دەسەڵاتی ئاخوندی سەرچاوەی مەینەتی و ژیانی سەخت و تاقەت پروكێنی خەڵكی كوردستان و تێكڕای خەڵكی ئێرانەو دیاردەی كۆڵبەری كە كارێكی قورس و مەترسیدارە ئاخوندەكان بەرپرسن لە سەرهەڵدانیدا. لە کۆتاییدا هەرچەند لە دیاردەی كۆڵبەری باس بکرێ هشتا كەمەو و شتی زۆرتر دەمێنێ کە ئاماژەی پێ بکرێ.
بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: كۆڵبەریی سەرچاوەی بژيَوی یا هۆی مەرگ و لە ناوچوون؟



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29