له‌سه‌رهێل 114
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوژرانی دوو ئەندامی القاعیدە لە سوریە

‎چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سوریە بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی گروپێکی ڕێکخراوی القاعیدە بە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،لە باکووری ڕۆژئاوای سوریەکوژران.
‎ ئەم دوو کەسە ڕۆژی هەینی 5ی رەشەمە لە نزیک گوندی "قاح" لە نزیک سنووری تورکیەکرانە ئامانج.
‎ سپای ئەمریکا لەو بارەوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە. .
‎ هەروەها هێزەکانی پاراستنی شارەکانی سوریە، کە بە "کڵاو سپییەکان" ناسراون، ڕایانگەیاند کە ئاگرەکەیان کوژاندەوە کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دروستبووە و دوو تەرمی نەناسراو دۆزراوەتەوە .
‎ جێگەی باسە، ئەو دوو کەسە کوژراوە ئەندامی گروپی "حەراس الدینن، کە پێشتر لە گروپی "تەحریر شام" جیابوونەوە، کە گەورەترین گروپی چەکداری پارێزگای ئدلبن.
‎ بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان یەکێک لە کوژراوەکان ناسنامەی عێراقی هەیە .
‎ پێشترئەبو حەمزە ئەلیمنی، یەکێک لە ئەندامانی بەناوبانگی "حەراس ئەلدین" لە مانگی ژوئن ساڵی ڕابردوودا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئیدلەب کوژراوە.
‎ هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧دا هێزەکانی ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئەبو خەیر ئەلمەسری یاریدەدەری پێشووی ئوسامە بن لادن و فەرماندەی دووەمی القاعیدەیان لە سوریەکردە ئامانج.

ڕێکه‌وت: 2023-02-26 06:37:21
به‌شی ( هه‌والی جیهان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: کوژرانی دوو ئەندامی القاعیدە لە سوریە