له‌سه‌رهێل 102
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
با هەموو پێکەوە جێژنی نەورۆز بە شکۆوە بەڕێوەبەرین

بەڕێزان کومیتەکان و تێکۆشەرانی سازمانی خەبات له ووڵاتانی ئوروپاو ئەمریکا!
لە گەڵ هومێد بە سەرکەوتنی شۆڕشی ڕەوای نەتەوەی کوردو تێکڕای نەتەوەکانی ئێران داواکارین لە بۆنە و مەراسیمی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردیی، بە لەبەر كردنی جل و بەرگی كوردیی و هەڵگرتنی هێما نەتەوەییەكان، هاوڕێ لەگەڵ كوردستانیانی دیكە بەشداریەكی چالاك و بەرچاوتان هەبێ لە مەراسمی نەورۆز و ئەركی نەتەوەیی خۆتان بەرێوەبەرن و رۆحی یەكیەتی و برایەتی بپارێزن.
پێكەوە نەورۆزی ١٤٠٢ دەكەینە هەوێنی یەكیەتی نەتەوەیی و نێڵدانی خەباتی شێلگیرانە دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی و هاتنەدیی مافە نەتەوەییەكان.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
رێكخستنی دەرەوە

ڕێکه‌وت: 2023-02-26 21:04:16
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: با هەموو پێکەوە جێژنی نەورۆز بە شکۆوە بەڕێوەبەرین