له‌سه‌رهێل 101
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە یادی 44 ساڵەی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی

رۆژی یەكشەممە 14ی رەشەمەی 1401ی كۆچی خۆی، لە ئوسلۆی پێتەختی نۆروێژ رێورەسمی بەرز راگرتنی 44 ساڵەی كۆچی دوایی مەلا مستەفای بارزانی و 36 ساڵەی شەهید بوونی كاك ئیدریس بارزانی بەرێوەچوو.
ئەم كۆبوونەوەیە كە لەلایەن لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رێكخرابوو، تیایدا كۆمەڵێك پەیام و شێعر و ستران خوێندرانەوە و چالاكی جیاجیا پێشكەش كران كە كاك مەحمودی یوسفی پەیامی كومیتەی نۆروێژی بەوبۆنەوە خوێندنەوە.
شایانی باسە كاك مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی و كاك عومەری كەریمی ئەندامی كومیتەی نۆروێژی سازمان بە نوێنەرایەتی كومیتە بەشداریان لەو یادەدا كرد.

ڕێکه‌وت: 2023-03-07 12:27:15
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەشداری كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە یادی 44 ساڵەی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی