
ئەندام و هڵسوڕێنەران و لایەنگرانی ڕێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران! ئێستا كە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بەرز ڕادەگرین، ٦ مانگ بەسەر شۆرشی ژینا (ژن ژیان ئازادی) تێپەڕ دەبێ كە لە دوای شەهید كرانی ژینا ئەمینی، ژنان و كچانی كوردستان ئێران هاتنە مەیدان دژ بە سیستەمی دواكەوتووی ئاخوندی. ژینا ڕەمزی بەگژداچونەوەی تاریکپەرستی و نادادیەو هەوێنی داوخوازیەکی جیاواز لە جۆری ناڕەزایەتی و لە کۆی ناڕەزەیاتیە یەک لە دوایەکەکان لە ئێران دایە.ژینا بوە ڕەمزی بەگژدا چونەوەی ڕژیمێکی دژە ژن و ئازادی و دەنگی گەلان ژنانی ناڕازی لەو ڕژیمە، گەیاندە هەموو جیهان. دەسەڵاتی ئاخوندی ترس و بیمی لە خەڵکی ناڕازی و بە تایبەتیش ژنان زۆرەو هەر ڕۆژە بە بیانویەک و بەجۆری خۆی ڕووبەڕوی خەڵک دەبێتەوە. دروشمی (ژن ژیان ئازادی) بە گوێی جیهانیاندا دراو بۆتە وێردی سەر زمانی بەشێک لە چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و سیاسەکانی. بە درێژای مێژوو ئافرەتانلە پێناو سەندنی مافەکانیان لەسەرتاسەری جیهان تێکۆشاون و قوربانیان داوە. ژنانی کورد قوربانی دانیان تەنیا لە پێناو ئازادی و مافی کەسی خۆیاندا نەبوە بەڵکو لە پێناو مافە نەتەوایەتیەکاندا بەردەوام تێکۆشاون و لە سەنگەری شۆڕش دا بە ئیرادەیەکی پۆڵاین تێکۆشاون.ئێستا كە نزیك بە ۶ مانگ لەو شۆرشە تێپەر دەبێ دەتوانین لە هەموو كات باشتر ئیرادە و توانا و هێزی پۆلایینی ئافرەتانی كورد و ئازادیخواز بیبینین و ئەو ڕاستیە بسەلمێنین كە هیچ كۆمەڵگەیەك بەبێ بەشداری و پێشەنگایەتی ئافرەتان پێش ناكەوێ و ئێران و کوردستان دەیان ساڵە لەژێر پۆستاڵی هێزی شا و ئاخوندی تاریكپەرەستدایە، بە دەست دەیان دیاردە و حاڵەتی كۆمەڵایەتی گیرۆدەبووە كە ئافرەتان و كۆی پێكهاتەی كۆمەڵگەی تووشی زیان كردوە.بۆیە پێمان وایە ڕێی دروست و ڕاست ئەوەیە ئافرەتان بەردەوام بن لە خەبات و شۆرشی ژینا تا گەیشتن بە ئامانجەكانی درێژە پێ بدەین بۆ ئەوەی لە ئێران و کوردستان لە پاش دەسەڵاتی ئاخوندانی دژە ژن، هەموو جۆرەكانی هەڵاواردن و جیاكاری بسڕینەوەو ئافرەتانی كوردیش لە كەرتە ئیداری، سیاسی و كۆمەڵایەتیەكاندا دەوری شایانی خۆیان بگێڕن تاوەکو كۆمەڵگەیەكی دادپەروەر و ئازاد دابمەزرێت. پیرۆز بێ ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرتان و بەردەوام بێت خەباتی ژینا، ژن ژیان ئازادی و بروخێ رژیمی دواكەوتووی ئاخوندی. رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران ٢٠٢٣/٣/٧
ڕێکهوت: 2023-03-08 18:38:27بهشی ( ژنان )
ناونیشای وتار: پەیامی رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان!




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
