
خەباتمێدیا: لە کاتێکدا ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئینستێکس بە هۆی "هاوکاری نەکردن"ی حکومەتی ئێرانەوە دادەخات, ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەداخەوە حکومەتەکانی ئەوروپا جگە لە بێهەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەرکەکانی دیکەیان، هەروەها نەیانتوانی بە شێوەیەکی کاریگەر ئیستێکس بخەنە کار و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ چالاککردنی لە شێوەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەوروپادا نەگرتەبەر.
وڵاتانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە بڕیاریان داوە سیستەمی دارایی ئینستێکس دابخەن؛ ئەم سیستەمە لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ئاسانکاری بازرگانی لەگەڵ ئێران و پاراستنی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا دەستیپێکرد.
بهشی ( ههوالی جیهان )
ناونیشای وتار: بەهۆی هاوکاری نەکردنی حکومەتی ئێران ئینستێکس دادەخرێت
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04