له‌سه‌رهێل 80
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوژراوێک و پێنج بریندار لە ئاکامی تەقینەوەی شاری بەلخ

خەباتمیدیا: دوای دوو ڕۆژ لە کوشتنی پارێزگاری پارێزگای بەلخ لە باکووری ئەفغانستان لەلایەن داعشەوە، پۆلیسی ئەفغانستان تەقینەوەیەکی نوێی لە ناوەندی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.
بەوتەی پۆلیس، لەم تەقینەوەیەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
محەممەد ئاسیف وەزیری وتەبێژی پۆلیسی بەلخ ڕایگەیاند، "لە ناوچەی دووی بەلخ تەقینەوەیەک ڕوویداوە، دواتر وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە ڕادەگەیەنرێت". هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس پێی وانییە ژمارەی کوژراوەکان زیاد بکات، بەڵام هێشتا بەدوای شوێنی تەقینەوەکەدا دەگەڕێن. هەر لەو پێوەندییەدا دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بەدواداچوون بۆ ئەو تەقینەوەیە دەکەن کە بووە هۆی کوژرانی داود موزمل پارێزگاری بەلخ و دوو هاوکاری لە شوێنی کارەکەیدا.
گروپی داعش بەرپرسیاری هێرشی خۆتەقێنەوەی بۆ سەر پارێزگاری پارێزگای بەلخ لە ئەستۆ گرت کە لەلایەن گروپی تاڵیبانەوە دیاریکرابوو.

ڕێکه‌وت: 2023-03-11 18:17:31
به‌شی ( هه‌والی جیهان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: کوژراوێک و پێنج بریندار لە ئاکامی تەقینەوەی شاری بەلخ