
خەباتمێدیا: هەواڵدەری فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی ڕووسیە بە دوو گولـلە کە فسفۆری سپییان تێدابوو، هەندێک ناوچە کە کەسی لێی نیشتەجێ نەبوە لە دەوروبەری شاری چاسیویار لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین کردۆتە ئامانج.
ئەم ئاژانسە هەواڵییە بڵاوی کردەوە کە سەعاتی ١٤:٤٥ ڕۆژی سێشەممە، دوو گوللـە کە فسفۆری سپی کیمیایی تێدابوو، لەمەودای پێنج خولەک دا لە گەڕەکی باشووری شاری چاسیویار کەوتوونەته خوارەوە. به پێی ئەم ڕاپۆرته، ئەو ڕێگایە کە باسی لێوە کراوەی شاری چاسیویار ڕێگایەکە که دەگاتە باخموت. باخموت ئەو شارەیە کە قورسترین شەڕی نێوان هێزەکانی ڕووسیە و ئۆکراینی تێدا ڕووی داوه .
دوای تەقینەوەی ئەم دوو گوللـەیە، هەندێک چتی بچووک بەشێوە گۆیی بەدەوریدا بڵاودەبوونەوە، کە مادەی سووتێنەری فسفۆری سپی لێیەوە بڵاو بۆتەوە. ئەم مادەیە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە هەردوو دیوی ڕێگای باسکراو، لەگەڵ ڕووبەری یاریگایەکی تۆپی پێ.
هەواڵدەری فرانس پرێس نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەو ناوچەیەی کە کراوەتە ئامانج سەربازییە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەریە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئۆکراینی لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە وەستابوو.
بهشی ( ههوالی جیهان )
ناونیشای وتار: ڕوسیە لە هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین فسفۆری سپی بەکارهێناوە
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04