
خەباتمێدیا: لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەناوی محێدین ئیبراهیمی و پێنج هاونیشتمانیی دیکە، کە یەکێکیان ژنە، لەسێدارە دران. محێدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە چوارشەممەوە لە بەندکراوانی دیکە جیا کرابووەوە و دوێنێ پێنجشەممە کەسوکاری بانگکرانە گرتووخانەی ورمێ بۆئەوەی بۆ دوایینجار چاویان پێی بکەوێت؛ دوای زیاتر لە پێنج ساڵ بەندکران لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (دەریا) سهرهنجام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17-03-2023 لەسێدارە درا.
مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی ئاوایی «ئاڵکاوێ» سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧) لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو. پاشان بە تۆمەتی چالاکیی دژ بە دەسەڵاتی ئێران و ئەندامێتیی لە لایهنێکی سیاسی کوردستانی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەسرین (نەسیم) نیازی، تەمەن 32 ساڵان و دانیشتووی شاری کەرەج کە پێشتر بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کرابوو و لە بەشی ژنانی گرتووخانەی ورمێدا بوو، ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.
هەروەها سزای چوار بەندکراوی دیکەی کوردیش کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ هەینی جێبەجێ کرا.
فروهەر عەباسنەژاد، محەممەد ئەیوبییان، جەهانبەخش رادلویی و یاسین رەشیدی کە خەڵکی ناوچەکانی سۆما و تەرگەوەڕی ورمێ بوون لەسێدارە دراون.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن هاونیشتمانییەکی دیکەش بە ناوی حەسەن عومەری ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ورمێ لەسێدارە دراوە، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ڕێکهوت: 2023-03-17 12:38:51
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: بهندکراوێکی سیاسی کورد له زیندانی ورمیه له سێداره درا
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04