له‌سه‌رهێل 71
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بڕیاری لێپێچینەوە لە پوتین ڕەوایە

خەباتمێدیا: جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆککۆماری ڕووسیە "تاوانی جەنگی" لە ئۆکراین ئەنجامداوە و گرتن و دادگاییکردنی "ڕەوایە".
دوێنێ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە بڕیارێکدا، فەرمانی گرتنی بۆ پوتین وەک سەرۆک کۆماری وڵاتێک کە ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە, بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و ڕفاندنی منداڵانی ئۆکراین و گواستنەوەیان بۆ خاکی ڕووسیە دەرکرد.
بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، پیداگری لەوە کردەوە کە فەرمانی گرتني پوتین "کارێکی زۆر جدییە" و لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نییە.

ڕێکه‌وت: 2023-03-18 19:57:54
به‌شی ( هه‌والی جیهان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بڕیاری لێپێچینەوە لە پوتین ڕەوایە