
خەباتمێدیا: پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ٦ مانگ لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران، دەسەڵاتدارانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و دامودەزگا سەرکوتکەرەکان و کەسایەتییە بەکرێگیراوەکانی نزیک بە حکوومەت فشارەکانیان لە دژی ژنان و تێکۆشەرانی ئەو بزووتنەوەیە پتەوتر کردۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، سادق جەعفەری چگانی، دادستانی گشتی و ئینقلابی دەسەڵات لەپارێزگای خوزستان، ڕایگەیاند: "فەرمانی قەزایی دەرچووە بۆ هەڵسوکەوتی فەرماندەکان لەگەڵ کەسانێک کە ڕەچاوی حیجابی سەپێندراوی ئیجباری ناکەن".
ناوبراو لەدرێژەدا زیادی کردووە کە ئەو شوێن و دوکان و ئۆتۆمبێلانەی کە تێدا ئەو خاڵانە ڕەچاو نابێت و دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی بێ حیجابی، لەلایەن حکومەتەوە دادەخرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
لە هەمان کاتدا ٤٦ کەس لە بەڕێوەبەرانی حەوزەی عیلمیەی تاران نامەیەکیان بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئاخوندی ئێران نووسی و داوای ئازادی حیجابیان لەلایەن ژنانی ئێرانەوە بە "ڕووتی" وەسف کرد و بەرپرسانی دەسەڵاتیان بە بەرگری نەکردن لەو ڕەوتە تۆمەتبار کرد.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: درێژەی هەڕەشەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دژ بە بزوتنەوەی ژن, ژیان, ئازادی
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08