له‌سه‌رهێل 39
سێ‌شه‌مه 9 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مەنشوری سیاسی دڵخوازی کورد

شۆڕش حاجی

لە یەک دوو حەوتووی رابردوو پاش بلاو بوونەوەی مەنشوری سیاسی گرووپی 6کەسی کە زیاتر بە مەنشوری رەزا پەهلەوی ئەناسرێ، مشتومرێک لەسەر ناوەرۆکی مەنشورەکە و خاڵە بەهێز و لاوازییەکانی درووست بووە و ئەوپرسیارەی دووبارە هێناوەتە ئارا کە کورد لەکوردستانی ئێران وەک یەکەێکی نەتەوەیی چی دەوێ و ویست و مافەکانی چین؟

لە وەڵامێکی گشتی و کۆنکرێت دا ئەبێ بوترێ کورد سەرجەم مافە سیاسی، ئابووری، کۆمەلایەتی، فەرهەنگی و شارومەندییەکانی لە چوارچێوەێکی جێگەی پەسەند و رە خساو  دەوێ. رێژە و ئاستی هەرکام لەو مافانە بە شێوەی تەوافقی و رێکەوتن ئەبێ و ئەوە تا ئێستا ئەبیندرێ لە جولانەوەی رزگاریخوازی کورد دابین بوونی سەرجەمی ئەو مافانە لە چوارچێوەی وەلاتی ئێرانی دیموکراتێکە کە هاوتەریبی پێوەرە باوە مرۆییەکان و  یاسا و میساقە نێونەتەوەییەکان بێ.

لەچاوخشاندنێکی سەرەتایی بەو مەنشورەی رەزا پەهلەوی بەجوانی دەرئەکەوێ کە سەرەرای گشتاندنی باسەکان و کوللی گوییەکانی نەیتوانیوە مافە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکانی کورد وەک پێکهاتەێکی گرینگی ئێران وێنا بکات و لە ژێر سێبەری ئاماژەدان بە سیستەمی دیموکراتێک و مافی شارۆمەندی هەولی نەکردنەوەی باسەکان و نەچوونە ناو وردکارییەکان دراوە و ئەو ترسە لە چیەوە سەرچاو ئەگرێ و بۆچی هەتا ئێستا لە کردنەوەی ئەو باسانە ترسێک بوونی هەیە جێگەی تێرامان و لێوردبوونەوەیە. جیاواز لە هەموو کەمو کورییەکانی ئەو مەنشورە بە باوەری من بەهیچ شێوەێک نابێ کورد پشت ئەستوور بێ بە مەنشوری بێناوەرۆکی پەهلەوی و دلی پێخۆش بکات. 

سازمانی خەبات ی کوردستان زۆر بە روونی هەڵویستی لەسەر پرۆژەی پەهلەوی پیشان داوە وهەر جۆرە رێکەوتن و شوین کەوتنێکی نابراو بە زیان بە جوڵانەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد ئەزانێ و لەبەارنبەریش دا پێداگری لەسەر پر نیوەرۆک بوونی پرۆژەی 12خاڵی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لەچوارچیوەی دابین بوونی مافەکانی نەتەوەی کوڕد دەکات. جیاواز لەوەی پرۆژە 12خاڵیەکە خاڵی یەکجار باش و پڕ نیوەرۆکی تێدایە و پێناسەی دیاریکراوی بو مافی سیاسی و ئابووری وکۆمەلایەتیەکانی کورد بە روونی باس کردووە بوێری و نەترسی لە کردنەوەی بابەتی کێشەی نەتەوەیی جێگەی دل پێ خۆشبوونە. شۆرای میللی موقاومەت زۆر بە روونی تەعریفی ماف و ویستی کورد لە چوارچیوەی وەلاتی ئێران ئەکات و سەرجەمی مافە ئینسانی  و نەتەوەیی و حقوقیەکانی پێ رەوا ئەبینێ.

کورد ئەبێ بەهەستیاریەکی زیاترەوە لەو پرسە بڕوانێ و دوای تاقیکراوەکان نەکەوێتەوە و پرۆژەی گەورەکردنەوەی هێندێ کەسی شێوە ئۆپوزسیون کاریگەری لەسەر دانەنێ و بە روون و ئاشکرا خاوەنداریەتی لە ماف و ویستە مەشروعەکانی بکات. جیاواز لەوەش ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگیە رێخستنەوەی ناو ماڵی کورد خۆیەتی و ئەرکێکی مێژوویی لەسەر شانی حیزب و ریکخراوە کوردستانیەکان بوونی هەیە و پێویستە بە زووترین کات لەچوارچێوەی بەرەێکی بەرفراوانی کوردستانی یەکگرتویەکی واتادار پێکبێنن و خۆیان بۆ قۆناغە هەستیارەکانی داهاتوو ئامادە بکەن.

 

 

ڕێکه‌وت: 2023-03-19 11:33:38
به‌شی ( سیاسی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: مەنشوری سیاسی دڵخوازی کورد


بەردەوامیی كۆچی پزیشکان لە ئێران

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2023-05-30

کەماڵ لوتفی بەردەوامه لە مانگرتن لە خواردن

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2023-05-30

سەرکوتی ژنان لە زانکۆکان بەردەوامە

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2023-05-30