
خەباتمیدیا: به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی، کاک تۆفیق پاشایی (کەبابچی) دڵسۆز‌و وه‌فاداری سازمانی خه‌بات و برای شه‌هیدی قاره‌مان، شه‌هید خه‌لیل پاشایی له شاری سه‌قز به‌هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له‌ژیان کرد و له گۆڕستانی ئایچی ئه‌و شاره به‌خاک سپێردرا.
جێی باسه شه‌هید خه‌لیل پاشایی لە نیوە شەوی ٢١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٦ دا لە کاتی گەڕانەوە بۆ بنکەکانی سازمان، دوای ئەوە کە لە کەمینی دژمنی دژی کورد کەوتن و لە باسکی چەپەوە بریندار بوو، پاشان کەوتنە مەیدانی مینەوە و ئەو قارەمانە و شه‌هیدی فه‌رمانده شه‌هید عه‌بدولکه‌ریم حسینی و شه‌هید ساڵه‌ح ڕه‌سوڵی له چه‌می زاخه‌ی شارباژێڕ گیانی پڕ لە ئیمانیان فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سورخەڵاتی سازمانی خەبات ی کوردستان.
تەرمی پیرۆزیان هێنراوە گۆڕستانی سلێمان بەگی بانەو لە نزیک میری دادگەر سلێمان بەگی ئیختیار دینی چونە باوەشی گەرمی نیشتمانەوە
بەبۆنەی کۆچی کاک تۆفیق پاشایی سەرەخۆشی بە خانەوادە و خزم و دۆستانی رادەگەێنین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین.
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: کۆچی دوایی برای شه‌هیدێکی سازمانی خەبات له شاری سه‌قز
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04