له‌سه‌رهێل 102
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی گوردانەکانی قودس

خەباتمێدیا: گرووپی ناسراو بە "گوردانەکانی قودس" کە لقی سەربازی "بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی" لە فەلەستینە، ڕایگەیاند کە عەلی ڕەمزی ئەلئەسود بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ لە گەڕەکی دەمشقی پێیتەختی سوریە کوژراوە کرا .

ئەم گرووپە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی مۆسادی ئیسرائیلدا ئەلسودی تەمەن ٣١ ساڵ کوژراوەو ئاماژەی بەوە کردووە کە شوێنەواری هەواڵگری ئیسرائیل لەم ئۆپەراسیۆنەدا دیارە.
پێشتریش میدیاکانی سوریە ڕایانگەیاندبوو کە لە ساڵی ۲۰۲۰ ئیسرائیل کوڕی ئەکرەم ئەلعجوری فەرماندەی گوردانەکانی قودس لە فەلەستین و دەرەوەی وڵات لەگەڵ کەسێکی دیکە لە دەمشقی پایتەختی سوریە کوشتووه.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریە (سانا) لەو کاتەدا بڵاویکردەوە، ئەو ئۆپراسیۆنە بە هەڵدانی سێ مووشەک ئەنجامدراوە، دوو لەو موشەکانە بەر ماڵی ئەلعەجوری لە ناوچەی ئەلمەزە لە دەمشق کەوتوون و بەهۆیەوە "موعاز" کوڕەکەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کوژراون و دە کەسی دیکەش بریندار کراون.

ڕێکه‌وت: 2023-03-19 19:06:23
به‌شی ( هه‌والی جیهان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی گوردانەکانی قودس