له‌سه‌رهێل 108
شه‌ممه‌ 20 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداریی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توندی لێ کەوتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە سپای ترۆریستی پاسداران، لە گەورەترین کارتێلەکانی تڕانزیتی مادەی هۆشبەری جیهانی هەیە و لەو گرووپە ترۆریستیانە لە ناوچە جوراوجۆرەکانی جیهان بۆ تێرۆرکردنی نەیارانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.
ڕۆیتێرز باسی لەوەش کردووە کە سپای پاسداران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا بە گشتی و لە ناوچەکەدا بە تایبەتی و سەرەڕای ئەوەش هەیئەتێکی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەر بەشداریی کردووە.
قاچاخچییەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، جگە لە قاچاخی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق و تورکیە و لەوێشەوە بۆ ئورووپا، تا ئێستا چەندین کردەوەی تێرۆریان بۆ حکومەتی ئاخوندی ئەنجام داوە.
لەو پێوەندییەدا وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، ١١ ساڵ پێش ئێستا غوڵامڕەزا باغەبانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودسی بەهۆی پشتیوانیکردن لە تڕانزیتی مادەی هۆشبەر خستە لیستی گەمارۆکانییەوە. ناوبراو تەواوی سنوورەکانی ئێرانی بە مەبەستی قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکار هێنابوو.

ڕێکه‌وت: 2023-03-19 19:07:32
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەشداریی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توندی لێ کەوتەوە