
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی هەواڵی "ئەکسیۆس"ی ڕاگەیاندووە، حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ, ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپای ئاگادارکردووەتەوە کە پیتاندنی ئۆرانیوم بە ڕێژەی زیاتر لە 60% لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێڕانەوە، دەتوانێ ببێتە هۆی هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران .
ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ئیسرائیل زیادی کرد: نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە لە بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ناوکەییەکانی ئێران زۆرتر بۆتەوە و حکومەتی نەتانیاهۆ لە چەند مانگی ڕابردوودا هەڕەشەی گشتی و نهێنی خۆی لە دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران زۆرتر کردووە.
لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستی کردەوە کە گەردیلەی ئۆرانیومی پیتێنراوی ٨٤%ی لە هەندێک دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانیان دۆزیوەتەوە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: پیتاندنی ئورانیۆمی زیاتر لە 60% ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی ئێران زۆرتر دەکات
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08