
خەباتمێدیا: ئیلاهە تەوەکولیان، ناڕازیەکی ڕاپەڕیو کە بە هۆی تەقەکردنی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران چاوێکی لەدەستدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خاکەلێوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بۆ تیمارکردن و دەرهاوردنی ئەو گولـلەیە کە لەچاویەتی لە ئیتالیا خەوێندراوە و بەتەمای دەرمانە.
لە ڕوونکردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییەدا ئیلاهەی تەوەکولیان ڕایدەگەیەنێت کە بڕیارە ئەو گوللـەیە پاش دەرهێنان لە چاوی نیشان بدات و دەشڵێت: "بە ئیجازەی شەخسی خۆم ڕەزامەندیم دەربڕیوە کە ئەم فیشەکە لە سەرم دەربهێنرێت و نیشان دەدرێت بە چ جۆرە فیشەکێک تەقە لە چاومان کراوە و چۆن گیانی شیرینی کیان، حەمیدرەزا، حەنانە و کەسانی دیکەش یان لێیان سەندوو.
ناوبراو لە درێژەدا نووسیویەتی: "من ڕەفتاری توندوتیژی و ستەمکاری گەلەکەم قبوڵ ناکەم و ناتوانم بێدەنگ بم. بێدەنگی لەبەرانبەر ئەو خوێنە ناڕەوا ڕژاوانە خەیانەتە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: بێدەنگی بەرامبەر تاوانبارانی ڕژیم خەیانەتە



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29