
خەباتمێدیا: بەوتەی دامەزراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بەتۆمەتی سیخوڕی کردن, سزای لەسێدارەدانی سەپاندۆتە سەر لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئەم شارە و سزای دە ساڵ بەندکرانی سەپاندۆتە سەر پێنج هاووڵاتیی دیکە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان, لقی سێهەمی دادگای ئینقلابی ورمێ حەوتووی ڕابردوو بە تۆمەتی "بەشداری لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بە سوودی ئیسرائیل سزای لەسیدارەدانی سەپاندۆتە سەر نەسیم نەمازی, وەفا هەنارە, ئارام عومەر بەردیانی, ڕەحمان پرحاز و مەنسوور ڕەسووڵی.
ئەم دادگایە بە سەرۆکایەتی ڕەزا نەجەفزادە، لە کۆتایی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١دا، بە تۆمەتی هاوشێوە, سزای دە ساڵ بەندکرانی سەپاندۆتە سەر کامەران هەنارە، فەخرەدین دودکانلوی میلان، ئەشکان عوسمان نژاد گەندوک، حەسەن عومەرپوور و ئەمیرموشتاق گەنگچین.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29