
رۆژی دووشەممە ٧ی خاکهلێوهی ١٤٠٢ی ههتاوی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوو دامەزراوە و هەشت کەسایەتی ئێرانییان به هۆکاری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر مافی مرۆڤ، بەرهەمهێنانی درۆن و مووشەکی بالیستیک، خستۆتە لیستی سزاکانیەوە.
لە راگەیێندراوەکەیدا، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاماژە بەوە دەکات، سزاکان چەند بەرپرسێکی سپای پاسدارانی ڕژیمیان کردووەتە ئامانج "کە پێشێلکارییان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە تارانی پایتەخت و کوردستانی ئێران ئهنجام داوه.
هەندێک لەو بەرپرس و دامەزراوانە، بەپێی راگەیێندراوەکە، "بەهۆی بەرهەمهێنان و مووشەکە بالیستییەکان"ی ئێرانەوە خراونەتە نێو لیستی سزاکان.
هەروەها میلانی جۆڵی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا داوای لە رژیمی ئێران کرد: "چەوساندنەوەی بێبەزەییانەی خەڵکی ئێران بوەستێنێت."
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29