نوێترین ههواڵهکان
نیگەرانیی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رەوشی تەندروستیی کەیوان کەریمی
بهشی ( ههواڵی کوردستان )

رۆژی هەینی 8ی رێبەندان رێكخراوی لێبوردنی
نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە رەوشی نالەباری دەرهێنەری کورد کەیوان کەریمی لە زیندانی ئەوین نیگەرانی دەربری و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی ئەو دەرهێنەرە بوو.

ئەو رێكخراوە لە بەیاننامەكەی دا ڕایگەیاندووە: کەیوان کەریمی زیندانیی کورد تووشی نەخۆشیی “نایچە” و “هەوی سییەکان” بووە و سەرەڕای پێویستیی خێرا بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان، بەهۆی پێشگیریی بەرپرسانی زیندان لەو مافە بەری کراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو بەیاننامەیەدا نووسیویەتی، زۆربەی زیندانییانی سیاسی لە مافی پێڕاگەیشتن و چارەسەریی پزیشکی بێبەش کراون و ئەو کارەی بەرپرسانی زیندان بە ئەنقەست و بێبەزەییانەیە و مەبەستی دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن، یان ناچارکردنی زیندانییان بە دانپێدانانی زۆرەملێ ئەنجام دەدرێت.
کەیوان کەریمی دەرهێنەری کوردی بەندکراو لە بەندی هەشتی زیندانی ئەوین، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی خوێنڕێژیی سییەکانییەوە چەندین جار ڕەوانەی بەشی دەرمانیی زیندان کراوە و پزیشکەکان پێویستیی چارەسەریی ناوبراویان لە نەخۆشخانە بە بەرپرسانی زیندان ڕاگەیاندووە، بەڵام دەزگای سەركوتگەری “قەزایی”ی ڕێژیمی ئێران خۆی لە ناردنی ئەو زیندانییە بۆ نەخۆشخانە بواردووە.
ڕێکهوت: 2017-01-29 00:39:55 بهشی ( ههواڵی کوردستان )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: نیگەرانیی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رەوشی تەندروستیی کەیوان کەریمی
ناونیشای وتار: نیگەرانیی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رەوشی تەندروستیی کەیوان کەریمی
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
