له‌سه‌رهێل 95
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە بێورانی سەردەشت ڕنوو سێ كۆڵبەری كردە قوربانی

ئێوارەی رۆژی شەممە 9ی رێبەندانی 1395، بە هۆی بارینی بەفر و هەرەسی ڕنوو لە بێوارنی ناوچەی سەردەشت سێ كۆڵبەر بوونە قوربانی.

ناوی ئەو سێ كۆڵبەڕە كە گیانیان لە دەست داوە بریتیە لە: "دیار محەممەدنژاد "کوڕی هەمزە، تەمەن ١٨ ساڵ و "شێرزاد عەبدوڵایی" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی عومەر و "هیوا ئیبراهیمی‌نیا" کوڕی عەبدوڵڵا تەمەن ٢٢ ساڵ".

هاوكات كۆڵبەرێكیش بریندار بووە كە ناوی "ڕزگار عەلیزادە" خەڵکی گوندی بێوارانی خوارێ، كە لەو ڕووداوەدا لاقێکی شکاوە.

شایانی گونە، ئەو کۆڵبەرانە بە هاوكاری خەڵکی خۆجێیی و شاخەوانان و خەڵکی شاری سەردەشت ڕزگار کراون.

بارینی بەفر لە وەرزی زستاندا یەکێکی دیکە لە مەترسییەکانە کە بەرەوڕووی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد دەبێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2017-01-29 11:39:06
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: لە بێورانی سەردەشت ڕنوو سێ كۆڵبەری كردە قوربانی