نوێترین ههواڵهکان
دوو كەسی دیكە لە بنەماڵەی حسین پەناهی لەلایەن هێزەكانی رژێمەوە دەستبەسەر كران
بهشی ( ههواڵی کوردستان )

رۆژی دوو شەممە 11ی رێبەندانی 1395 هێزە سەركوتگرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران لە شاری دێولان، ژن و مێردێکی کوردیان بەناوەكانی پەروانە حسێن پەناهی و ئیقبال حسین پەناهی دەستبەسەر کرد.
هێزە سەركوتگەرەکانی ئیتلاعات پاش هەڕەشە و بێحورمەتی کردن، وێڕای پشكینین و تێکدانی کەلوپەلی ماڵەکەی، ناوبراو لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکەن.
هەروەها “ئێقباڵ حسێن پەناهی” پاش ئاگاداربوون لە
دەستبەسەرکرانی خێزانی، سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان دەکات کە ئەویش لەلایەن هێزەکانی ئەو ئیدارەیەوە دەستبەسەر دەکرێت.

“پەروانە حسێن پەناهی” پێشتر حوكمی سێ ساڵ زیندانی هەڵواسراوی بەسەردا سەپابوو و هەروها کوڕێکیشی بەناوی “سیروان” بەهۆی ئەنجامدانی چالاکیی مەدەنی لە زینداندا بوو و ماوەیەک پێش ئێستاش کوڕێکی دیکەی بەناوی “پوویا” لە زیندان ئازاد کرا.
بنەماڵەی حسێن پەناهی پێشتر چەندین جار بە نامە داوایان لە كۆر و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكان بەتایبەت ئەحمەد شەهید راپۆرتدەری تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران كردوە كە داوا لە رژێمی سەركوتگەری ئێران بكەن كۆتایی بە فشارەكانی بۆ سەر ئەو بنەماڵەیە بێنێ.
ڕێکهوت: 2017-01-31 10:09:38 بهشی ( ههواڵی کوردستان )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: دوو كەسی دیكە لە بنەماڵەی حسین پەناهی لەلایەن هێزەكانی رژێمەوە دەستبەسەر كران
ناونیشای وتار: دوو كەسی دیكە لە بنەماڵەی حسین پەناهی لەلایەن هێزەكانی رژێمەوە دەستبەسەر كران
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
