له‌سه‌رهێل 129
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سێ كۆڵبەری دیكە سەرما بردنی

بەپێی هەواڵەكان، رۆژی دووشەممە 11ی رێبەندانی 1395، لە پیرزین سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرما و بارینی بەفرەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و دوو كۆڵبەری دیكەشی تووشی سەرمابردوویی بوون كە خەڵكی دیهاتی دەورووبەری شنۆ بوون.

ناوی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە “ئومید خزریان ئازەر” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی سۆفیانی شنۆ ڕاگەیەندراوە.

لەو ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری خەڵکی جلدیانیش بە ناوەكانی جەعفەر عەبداڵ میراوای 40 ساڵەو مێهران داریوشپووری 19 ساڵە تووشی سەرمابردوویی بوون و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
ڕێکه‌وت: 2017-01-31 23:14:01
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: سێ كۆڵبەری دیكە سەرما بردنی