له‌سه‌رهێل 132
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە سەردەشت پیاوێكی 70 ساڵەیان دەستبەسەر كرد

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانیی 1395، هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە شاری سەردەشت پەلاماری ماڵی "مەولوود ئیسماعیل پوور" و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنکی نادیاریان گواستەوە.






 
هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە تەمەن 70ساڵە، ناوبرایان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی نادیارە.






 
بەپێی هەواڵەكان كوڕی مەولودی ئیسماعیل پوور چالاكێكی سیاسیەو ئەو هێزانە تا ئێستا چەندین جار بۆ دەستبەرسەر كردنی كورەكەی پەلاماری ماڵی مەولودیان داوە.






 
كوری مەولود كە ناوی محەمەدە بە هاوكاری یەكێك لە هێزە سیاسیەكانی كوردستان و هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایش نەتەوەیی رژێم تۆمەتبار كراوە.
ڕێکه‌وت: 2017-02-02 09:18:32
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە سەردەشت پیاوێكی 70 ساڵەیان دەستبەسەر كرد