له‌سه‌رهێل 93
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری سەردەشت وازیان لە ڕاو کردن هێنا

ژمارەیەکی دیکە لە ڕاوچییەکانی کوردستان کە ساڵانێکە خەریکی ڕاو کردنی پەلەوەر و باڵندە کێوەییەکانن، بە بەردانی کەوەکانیان بۆ باوەشی سروشت، خۆیان لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت کردەوە.



رۆژی ٣ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆنە ڕاوچییەکانی شاری سەردەشت کەوەكانیان ئازاد کرد.



ئەو ڕاوچیان زیاتر لە ١٥ کەویان ئازاد کرد و بەڵێنیان دا کە واز لە راوە كەو بێنن. هەروەها ئاگریان لە چەکەکان و قەفەسەکانیان بەردا.



پێشتریش، ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری بۆکان لە بناری کێوی"بەردە زەرد" لە سەر گڵگۆی"موقبیل هونەر پەژوە" زیاتر لە ١٠٠ کەویان ئازاد کرد.



ماوەی چەند ساڵێکە ڕاوچییەکانی كوردستانی ئێ{ان دەستیان کردووە بە ئازاد کردنی باڵندەکان و شکاندنی قەفەسەکانیان و ئەم کارەش بووەتە مایەی خۆشحاڵیی ژینگەپارێزان و ژینگە دۆستان.



 
ڕێکه‌وت: 2017-04-26 00:49:00
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری سەردەشت وازیان لە ڕاو کردن هێنا