نوێترین ههواڵهکان
بەندكراوێكی سیاسی كورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناكرێ
بهشی ( ههواڵی کوردستان )

بەپێی هەواڵ، عومەری فەرهەنگ بەندكراوی
سیاسی كە بەنارەزایەتی لە پێڕانەگەیشتن بە دۆخی جەستەیی و بێ بەشكرانی لە دەرمان، لە رۆژی 27ی خاكەلێوەی 1396ەوە مانی لە خواردن گرتووەو لە ئێستادا دەیەمین رۆژی مانگرتنەكەی تێپەراندوەو لە دۆخێكی خراپی جەستەیی دایە،

ئەوە لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی گرتووخانەكە رێگەی ناردنی بۆ دەرمانخانە و پێراگەیشتنی نادەن.
ئەو بەندكراوە سیاسیە كوردە كە خەڵكی ورمێ یە، بە هۆی فشاری زیندانی درێژماوە، بەدبژێوی و كوالیتی خراپی خواردن و تەندروستی لە گرتووخانە، تووشی نەخۆشی قارچك و ریخۆڵە بووە. زیاتر لە 3 ساڵە لوویێك لە ملی هاتووەو پزیشكان رایانگەیاندووە زوو دەبێ عەمەڵ بكرێ و بخرێتە ژێر چاودێری تایبەتەوە، بەڵام بەرپرسانی دەزگای قەزایی رژێم رێگەنادەن رەوانەی نەخۆشخانە بكرێ.
ئەو هاووڵاتیە كوردە ساڵی 1387 لە ورمێ دەستبەسەر كرا و لە بێ دادگاكانی رژێمدا بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە هێزە تێكۆشەرەكانی كوردستان 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بۆ گرتووخانەی ئەردەبێڵ گوازرایەوە.
ڕێکهوت: 2017-04-26 08:44:36 بهشی ( ههواڵی کوردستان )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: بەندكراوێكی سیاسی كورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناكرێ
ناونیشای وتار: بەندكراوێكی سیاسی كورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناكرێ
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04