له‌سه‌رهێل 86
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
باوكی شەهیدێكی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 4ی بانەمەڕی 1396 حاجی میرزا سەعدوڵا باوكی شەهید ناسری رەحیمی لە دوای 2 مانگ بەربەرەكانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری بانە كۆچیی دوایی كرد.

حاجی میرزا سەعدوڵای رەحیمی كەسایەتیەكی خۆشناوی ناوچەی بانەو كوردێكی زەحمەتكێش و بە هەڵوێست بوو وە وەك باوكێكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەر هەمیشە یار و یاوەری پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات بوو و لە دوای شەهید بوونی شەهید ناسریش تا كۆتایی تەمەنی وەك دڵسۆزێكی سازمانی خەبات مایەوە.

شەهید ناسری رەحیمی یەكێك لە پێشمەرگە قارەمان و گیانبازەكانی سازمانی خەبات بوو كە لە 15ی گەلاوێژی 1365 بەپلەی بەرزی شەهادەت گەیشت.

سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، كاك بابەشێخی حسێنی، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەرێزی حاجی میرزا سەعدولا و تێكرای كەس و كار دەكاو داواكارە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی كاو سەبووری بە هەموو لایەك بدات.

انا لله و انا الیه راجعون

 
ڕێکه‌وت: 2017-04-26 22:46:27
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: باوكی شەهیدێكی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد