له‌سه‌رهێل 61
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خۆكوژی ژنێك لە شاری مەریوان

 ژنێكی لاو لە شاری مەریوان خۆی كوشت كە هۆی ئەم خۆكوژیە نادیارە.



بەپێی هەواڵ، سەر لە بەیانی رۆژی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەریوان ژنێکی 22 ساڵە خۆی هەڵواسیوە.



ناوی ئەو ژنە لاوە "د.د" تەمەن ٢٢ ساڵە لە گەڕەکی مووسکی دووی شاری مەریوان ڕاگەیەنراوە.



هەواڵدەری كودپا لەو بارەوە دەنووسێ: پێشتریش،کچێکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵە خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی بە شوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.



زۆربەی هەرە زۆری خۆکوژییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هەواڵدەریی و ماڵپەڕەکانی حکوومەتییەوە ڕووماڵ ناکرێت.
ڕێکه‌وت: 2017-04-30 00:21:59
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: خۆكوژی ژنێك لە شاری مەریوان