
بە پێی هەواڵەكان، لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە بە تەقەی هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم بە خەستی بریندار كرابوون، بەهۆی هەژاری و دەستكورتیەوە لە دۆخێكی ناڵەباردا دەبەنە سەر.
یەكێك لەو کۆڵبەرانە ناوی بەهمەن تەوفیقی خەڵکی گاکێی ئالانە کە رۆژی ١٥ی ڕەشەممەی ٩٥ی هەتاوی دەکەوێتە بەر دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە سەرسنوور و بەتوندی بریندار دەبێ. ناوبراو لەوکاتەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبا و بە هۆی زۆر بوونی خەرجی و تێچووی چارەسەر و نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی عوسمان ئەحمەدی خەڵکی گوندێ دۆڵێ دوای برینداربوونی دەست و لاقێكی لەدەست داوەو هەر لەو نەخۆشخانەیە ڕاگیراوە
بنەماڵەکەشی بە ناچاری لە شاری ورمێ بوونەتە کرێچی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگایان لە کوڕەکەیان بێت.
زۆری تێچووی نەخوشخانە لە لایەک و دەسکورتی ماڵی بووتە هۆی گرفت وئازاری زیاتری ئەو بنەماڵە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: بەهۆی هەژاریەوە دوو کۆڵبەری بریندار لە نەخۆشخانەی ورمێ بێ چارەسەر راگیران
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04