
بەپێی راگەیەندراوی رێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان، محەممەد سدیق کەبوودوەند پاش تێپەراندنی ١٠ ساڵ لە زیندان، ڕۆژی هەینی ٢٢ ی بانەمەڕ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیی کەبوودوەنددا ڕاگەیاندووە:
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، یاسای "کۆکردنەوەی تاوانەکان" سەبارەت بە دۆسیەی ناوبراو بەکار نەبراوە، بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای نوێ، لە ئەگەری کۆکردنەوەی تاوانەکاندا، تەنیا حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی کەبوودوەند لەبەرچاو دەگیرێت و زیندانی ٦ مانگەی ناوبراو لەبەرچاو ناگیردرێت.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیە دا هاتووە: محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٢ بانەمەڕ، پاش تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ بەندکران، بە دانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت، کە ئەوە لە حاڵێک دایە کە دەبوو ناوبراو ڕۆژی سێ شەممەی ئەم حەوتووە ئازاد بکرێت کە بە بیانووی سێ ڕۆژ"غیبت" لە کاتی هاتنە مورخەسی بۆ رۆژی هەینی دواخرا.
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرکرانە خۆسەرییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەک دامەزراندنی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی یاسایی و چالاکییەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەندی یاسایی ڕاگەیاند و حوکمی ١٠ زیندانیی بە سەر ناوبراودا نایاسایی ڕاگەیاند.
محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەوتووتەنامەی "پیام مردم" و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لە لایەن دەزگا قەزاییەکانی رژێمی دیكتاتۆری ئێرانەوە، بە ١١ ساڵ زیندان حوکم درا.
کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەری لە زیندانی "ئێڤین"ی تاران، دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە.
دامەزرێنەری ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان، زۆرجار وتوویەتی: زیندانی کردنی کەبوودوەند نایاساییە و دژایەتی لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان هەیە و ئازاد کردنی کەبوودوەند دەبێ بێ مەرج بێت.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: پاش 10 ساڵ سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە دانانی بارمتە ئازاد دەكرێ
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04