
هلاوێكی کوردی خەڵکی ڕوانسەر لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم لە کەرەج گیانی دا.
بەپێی هەواڵەكان لاوێكی خەڵکی ڕوانسەر بەناوی دیاکۆ هاشمی كوڕی ئەمیر، دوای گەرانەوە لە ئەورووپا و دەستبەسەر کران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەج، لەژێر ئەشکەنجەی ئەو ناوەندە تاوانكارەدا گیانی لە دەست داوە.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە رایگەیاند: دیاکۆ هاشمی ٢٤ ساڵی بووە و ساڵی ٢٠١١ چووەتە فینلاند و ئیقامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی دیاکۆ، ناوبراو دوو مانگ بەرلە ئێستا لەبەر نەخۆشی باوکی ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەجەوە دەستبەسەر کراوە.
لە دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەج باوکی دیاکۆیان بانگ کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەت مردووە و دەبێ هەر ئەمڕۆ بینێژیت.
ئەمیر هاشمی خەڵکی گوندی پشت تەنگی ڕوانسەرە و ماوەی ١٥ ساڵە کە لەگەڵ خێزانەکەی لە کەرەج نیشتەجێ بوون.
هەروەها، هێزەکانی ئیداەی ئیتلاعات ئیزنیان نەداوە کە تەرمی دیاکۆ بگەرێندێتەوە بۆ کرماشان و خێزانەکەشی ناچار بوون هەر ئەو ڕۆژە لە نێو بێ دەنگیدا لە شاری کەرەج بینێژن.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەكانی رژێم گیانی دا
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
