
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 1396، بەرامبەر بە 31مەی 2017، عەزیز محەممەد سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی و كەسایەتی دیاری كوردستانی عێراق لە شاری هەولێر ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئەبوو تارا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی شیوعی هەواڵی كۆچی دوایی ئەو سیاسەتمەدارە كوردەی راگەیاند. مامۆستا عەزیز محەممەد، لە ١ی تەمووزی ساڵی ١٩٢٤ی زایینی لە "بێرکۆت" لە دایکبووە و لە دەیەی ٤٠ی زایینی سەدەی ڕابردوو، ڕووی لە کاری سیاسی کردووە. ئەبوو تارا ڕایگەیاند: عەزیز محەمەد ماوەی چەند مانگێک نەخۆش بووە و باری تەندروستی جێگیر نەبووە. عەزیز محەممەد پاش ئازاد بوونی لە زیندان، لە ساڵی ١٩٦٤ی زایینی دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعی و بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ سکرتێری ئەو حیزبە دەبێت. ناوبراو لەو ساڵانەدا دەبێتە ئەندامی حیزبی هیوا کە لە ساڵی ١٩٣٩ی زایینی دامەزرابوو و دواتر لە ساڵی ١٩٤٨ی زایینی دەستبەسەر دەکرێت و هەتا شۆڕشی ١٤ی گەڵاوێژی ساڵی ١٩٥٨ی زایینی لە زیندان دەبێت. ئەو كەسایەتیە كوردە چەندین خەڵاتی رێز لێنانی جیهانی و كوردستانی پێ بەخشراوە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: مامۆستا عەزیز محەمەد سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی كوردستان كۆچی دوایی كرد
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
