له‌سه‌رهێل 141
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گرتن و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتیەكی بانەیی

لە دوای دوو حەوتوو لە دەست بەسەر كران هێشتا چارەنووسی رەفیق پزیشكی خەڵكی بانە ناروونە.

بەپێی هەواڵەكان، رەفیق پزیشكی خەڵكی بانە ماوەیەك لەوە پێش لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری بانە دەست بە سەركراوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لە چارەنووسی نیە.

هەواڵدەری هەنگاو لە زمان یەكێك لە نزیكانی ئەو هاووڵاتیە كوردەوە نووسی: هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەی ئەو زیندانیە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و شوێنی راگرتنی بێ ئاكام بووە.

رەفیق پزیشكی رۆژی چوارشەممە 27ی بانەمەر لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیلاعاتی رژێم لە بانە دەست بە سەر و لەو كاتەوە لە شوێن و هۆی گرتنی هیچ زانیاریەك نیە.
ڕێکه‌وت: 2017-06-01 14:30:56
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: گرتن و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتیەكی بانەیی