له‌سه‌رهێل 152
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خاتوونێكی نیشتمان پەروەری بڵەسەنی ناوچەی بانە كۆچی دوایی كرد

بەپێی هەواڵ، رۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 1396، خاتوو فاتیمە قادری هاوسەری حاجی مەحمودی بڵەسەن لە تەمەنی 82 ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.


فاتیمە خانم مرۆڤێكی نیشتمان پەروەر و خۆراگر و كەسایەتیەكی خۆشنێوی لە ناوچەكەدا هەبوو، هەروەها حاجی مەحمودی هاوسەرى یەكێكە لە كەسایەتیە دیار و نیشتمانپەروەر و بەرێزەكانی  ناوچەی كێوی بڵوو و بانەيه بە گشتی. فاتیمە خانم پووری تێكۆشەری دێرینی ریزەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران و بەرپرسی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان كاك عەبدولا قادریە.


 


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بەرێز حاجی مەحمودی بڵەسەن و تێكڕای خانەوادەی سەربەرزیان و كەس و كاری فاتیمە خانم و كاك عەبدوڵا قادری دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانین و داوا لە خوای كردگار دەكەین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەهەشت دوا مەنزڵگەی بێ.
ڕێکه‌وت: 2017-06-01 14:47:07
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: خاتوونێكی نیشتمان پەروەری بڵەسەنی ناوچەی بانە كۆچی دوایی كرد