
محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کورد 24 ساڵ زیندانی بەبێ مەرخەسی تێپەراند و پێ دەنێتە 25مین ساڵی زیندانی بوونی.
محەممەد نەزەری ٩ی جۆزەردانی ١٣٧٣ لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی سپای ئەبوزەر لە بۆکان دەسبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ورمێ و ڕەجایی شاری کەرەج دەسبەسەرە.
ماڵپەری هەنگاو لەپێوەند بەو بەندكراوە كوردە دەنووسێ: ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگای ”قەزایی”ی ئێرانەوە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا کە دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.
ناوبراو لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا لە هەر چەشنە مەرەخەسییەک بێبەش بووە.
بە وتەی محەممەد نەزەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ پێش بە ئازادبوونی مەرجداری دەگرێت و ساڵی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک ڕوو لە دەزگای ”قەزایی” ئێران نووسیبووی، ئەمە جێگای داخە دەزگای ”قەزایی”ی ئێران بووەتە دەستەمۆی مەئموورێک
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: زیندانیەكی سیاسی كورد 24 ساڵ بەندیی بەبێ مەرەخەسی تێپەراند
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
