له‌سه‌رهێل 143
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەندكراوێكی سیاسی كورد لە گرتووخانەی كاشمەر لە دۆخێكی خراپدایە

 

 

ئەیوب ئەسەدی زیندانی سیاسی كورد كە بۆ گرتووخانەی كاشمەر تەبعید كراوە شەش ساڵە نەخۆشەو چاوەڕێی مەرەخەسیە.

بەپێی هەواڵەكان، ئەیوب ئەسەدی بەندكراوی سیاسیی كورد كە لە گرتووخانەی كاشمەرە كە زیاتر لە 6 ساڵە داوای مەرەخەسی كردوە بە مەبەستی چارەسەر، بەڵام هیچ وەلامێكی نەدراوەتەوەو لە چارەسەر بێ بەش كراوە.

 

ناوبراو كە نەخۆشی ئاسمی هەیە، بە هۆی كێشەی گورچیلەو زەعیفی چاوی چەپیەوە ئازار دەكێشێ، بەڵام لە چارەسەری پزیشكی بێ بەش كراوە

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-02 08:35:18
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەندكراوێكی سیاسی كورد لە گرتووخانەی كاشمەر لە دۆخێكی خراپدایە